Accessibility links

دانیشتوویەکی ئۆرشەلیم بە گومانی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستبەسەر دەکرێت


هێزەکانی ئاسایشی ئیسڕائیل ڕۆژی سێشەممە وتی دانیشتوویەکی ئیسڕائیلی لە ئۆرشەلیم دەستبەسەر دەکرێت دوای ئەوەی گومانی لێکراوە پەیوەندی هەبووبێت لەگەڵ بریکارانی هەواڵگری ئێراندا لە چوارچێوەی پلانگێڕییەکدا بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە ناو ئیسڕائیلدا، ئەوەش لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا.

وتەبێژی دەزگای شین بێتی ئاسایش و پۆلیسی ئیسڕائیل وتی پیاوە تەمەن 23 ساڵەکە کە بە جۆن ناسراوە لە مانگی 10 دا لەلایەن بریکارانی هەواڵگری ئێرانەوە بەکرێ گیراوە و لە مانگی یانزەدا بە گومانی ئەنجامدانی تاوانی ئاسایش دەستگیرکراوە.

وتی لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە جۆن پێشنیاری ئەوەی کردووە کارەبای سیستمی هێڵی ئاسنینی ئۆرشەلیم بپچڕێنێت و ڤیدیۆیەکی بۆ بریکارە ئێرانییەکە ناردووە لە هەوڵێکدا بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنەی کە کارەباکەی لێوە دێت.

وتیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گەڕاوە بۆ کڕینی دەمانچە و بێدەنگکەر و ماددەی پێویستدا بۆ دروستکردنی تەقەمەنی، ئەوەش بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشێک لە ئیسڕائیلدا.

وتیشی گومانلێکراوەکە دەستگیرکراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تاوانبار دەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە نزیکەی 30 کەس کە زۆربەیان جوو بوون بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لە نۆ خانەی نهێنیدا دەستگیرکراون، سەرچاوەکانی ئاسایشی ئیسڕائیلی وتییان ئەوە گەورەترین هەوڵی ئێران بووە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا بۆ دزەکردنە ناو ئیسڕائیلەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG