Accessibility links

هێزەکانی ئیسڕائیل سێ چەکداری فەڵەستینییەکان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا دەکوژن


دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسڕائیل وتی ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی ئیسڕائیل لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا سێ چەکداری فەڵەستینیان کوشت کە لە ئوتومبێلێکدا بوون.

وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتی فەڵەستینییەکان سەرکۆنەی ڕووداوەکەی کرد. سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێتیش وتی هێزەکانی ئیسڕائیل دەریانخست " تیرۆریستان هیچ بەرگەگرییەکیان نیە."

دەزگای ئاسایشی شین بێتی ئیسڕائیل وتی پیاوەکان چەکدار بوون و بەرپرس بوون لە هێرشەکانی ئەمدواییانەی هەفتەکانی ڕابردوو بۆ سەر سەربازانی ئیسڕائیل و هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکەدا.

هێرشەکان زیانی گیانییان لێنەکەوتۆتەوە، بەڵام بوونە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لە کەناراوەکان ڕۆژئاوا و زیادبوونی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئیسڕائیل.

لیوای شەهیدانی ئەل ئەقسا وتی سێ پیاوەکە سەر بە لیواکە بوون کە سەر بە گروپی فەتحی سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیەکان مەحمود عەباسە.

وتەبێژی فەتح لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا مونیر ئەل جەغوب وتی " ئیسڕائیل بەرپرسە لەم تاوانی کوشتنانە. بەشێکە لە تاوانە بەردەوامەکانیان."

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت لە بەیاننامەیەکدا وتی " هەرکەسێک ئازارمان بدات ئەوا دەکرێتە ئامانج."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG