Accessibility links

پۆلیسی ئیسڕائیل دەڵێت 7 ئیسڕائیلی دەستگیرکراون لەسەر سیخوڕیکردن بۆ ئێران


ڕۆژی دووشەممە پۆلیسی ئیسڕائیل وتی تۆڕێکی سیخوڕی تێکداوە کە بریتی بوون لە حەوت هاووڵاتی ئیسڕائیلی کە سیخوڕییان بۆ هەواڵگری ئێران کردووە و زانیارییان لەسەر بنکە سەربازییەکانی ئیسڕائیل و ژێرخانی وزەی وڵاتەکە کۆکردووەتەوە.

پۆلیسی ئیسڕائیل وتی دەزگای ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیس " سەرکەوتووانە تۆڕێکی سیخوڕییان تێکداوە کە لە حەوت هاووڵاتی ئیسڕائیلی پێکهاتوون و لە بری هەواڵگری ئێران کارییان کردووە."

وتیشی حەوت کەسەکە سەرجەمییان دەستگیرکراون. " ئەم تۆڕە بەشداربوون لە کۆکردنەوەی زانیاری هەستیاردا لەسەر بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیل و ژێرخانی وزە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG