Accessibility links

سوپای ئیسڕائیل دەڵێت دەستیگرتووە بەسەر پەرلەمانی غەززە و دامودەزگاکانی دیکەی حەماسدا


ڕۆژی سێشەممە سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند دەستیگرتووە بەسەر پەرلەمانی غەززە و دامودەزگا حکومییەکانی دیکەی کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەبرێن لە شاری غەززە، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئیسڕائیل هێرشەکانییان لە غەززە چڕتر کردووەتەوە.

سوپا لە بەیاننامەیەکدا وتی " یەکە سەربازییەکان دەستییان گرتووە بەسەر پەرلەمانی حەماس و بینای حکومەت و بارەگای پۆلیسی حەماس و بەشێکی ئەندازیاریی کە وەکو دامەزراوەیەک بۆ بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی چەک بەکارهێندراوە."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " دامودەزگا حکومییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس " بۆ " مەبەستی سەربازیی " بەکارهێندراون، لەوانەش " مەشقکردن بۆ ئامادەکاری بۆ هێرشەکەی سەر ئیسڕائیل " لە 7 ی مانگی 10 دا.

بەرپرسانی ئیسڕائیل دەڵێن لە هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماسدا بۆ سەر باشووری ئیسڕائیل نزیکەی 1200 کەس کوژراون کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیل بوون، هەروەها نزیکەی 240 کەسی دیکەش بە بارمتە گیراون. لە ساڵی 1948 ەوە لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیلەوە، ئەمە بە خراپترین هێرش دادەنرێت بۆ سەر ئەو وڵاتە.

ئیسڕائیل لە وەڵامی هێرشەکەی حەماسدا بەردەوام بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد و هێرشێکی زەمینی کردە سەر ناوچەکە، کە لەوێ حکومەتەکەی حەماس دەڵێت زیاتر لە 11,200 کەس کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیل بوون کوژراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG