Accessibility links

ئیسڕائیل دەڵێت دوو بارمتەی دیکە لە غەززە گیانیان لەدەستداوە


ڕۆژی دووشەممە ئیسڕائیل ڕایگەیاند دوو بارمتەی دیکەی کە لە غەززە گیرابوون گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا کە گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست کە ڕەنگە ئازادکردنی نزیکەی 120 بارمتەش لە خۆبگرێت بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەستپێبکەنەوە.

سوپای ئیسڕائیل وتی هێشتا لێکۆڵینەوە لە مردنی دوو بارمتەکە دەکات، یاگیڤ بوچشتابی تەمەن 35 ساڵ و ئالێکس دانسیگی تەمەن 76 ساڵ کە مێژووناسە، هەردووکییان لە ماوەی هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماسدا بۆ سەر باشووری ئیسڕائیل لە ماڵەکانی خۆیاندا لە کیبوتزیم ڕفێندران.

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە شاندی دانوستکارانی ئیسڕائیل بەڕێبکەون بۆ گفتوگۆکانی ئاگربەستی غەززە کە تێیدا تاوتوێی پرسی ئازادکردنی بارمتەکان دەکرێت لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانییە فەلەستینییەکاندا.

کۆڕبەندی خێزانەکانی بارمتەکان لە بەیاننامەیەکدا وتی " یاگیڤ و ئالێکس بە زیندوویی ڕفێندران و دەبووایە بە زیندوویی بگەڕێندرانایەوە بۆ خێزانەکانییان و وڵاتەکەیان. مەرگی ئەوان لە دەستبەسەریدا ڕەنگدانەوەیەکی تراجیدیای دەرەنجامی گفتوگۆ چەق بەستووەکانە."

دانسیگ ڕەگەزنامەی پۆڵەندیشی هەبووە، وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا وتی دڵگران بوون بە مەرگەکەی.

وتی " پۆڵەندا بەردەوام دەبێت لە داواکردنی ئازادکردنی سەرجەم ڕفێندراوەکان لە غەززە بەبێ هیچ مەرجێک."

بەرپرسانی ئیسڕائیل تاوەکو ئێستا نزیکەی سێیەکی بارمتەکانییان لە غەززە بە مردوو لە قەڵەمداوە، لە کاتێکدا کە لاشەکانیشیان ئامادە نەبوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG