Accessibility links

ئیسڕائیل لە نزیکەوە چاودێری سوریا دەکات دوای ڕووخانی ' مێژوویی ' ئەسەد


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو

ئیسڕائیل چاودێری ڕووخانی خێرای حکومەتەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدی کردووە بە تێکەڵەیەک لە هیوا و نیگەرانییەوە، لە کاتیکدا کە بەرپرسان باس لە دەرەنجامی ئەو ڕووداوە دەکەن کە بە یەکێک لە گرنگترین گۆڕانکاری ستراتیژی دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ستایشی دوورخستنەوەی ئەسەدی کرد و وتی " ڕۆژێکی مێژووییە " کە دوابەدوای لێدانەکانی ئیسڕائیل هات دژی ئێران و حزبوڵا لە لوبنان کە پشتیوانییان لە ئەسەد دەکرد و بوونە هۆی زنجیرەیەک کاردانەوە لە ناوچەکەدا.

نەتانیاهو لەسەر سنووری نێوان ئیسڕائیل و سوریا وتی " ئەمە بێگومان دەرفەتێکی نوێ و زۆر گرنگ بۆ دەوڵەتی ئیسڕائیل دروست دەکات. بەڵام لە هەمان کاتیشدا بەبێ مەترسی نیە."

نەتانیاهو وتی ئیسڕائیل کار لەسەر سیاسەتی " دراوسێیەتی باش " دەکات و " دەستی ئاشتی درێژ دەکات " بۆ دروزەکان و کوردەکان و کریستیانەکان و موسوڵمانەکان.

وتی " لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکان دەکەین. چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ پاراستنی سنوورەکەمان و پاراستنی ئاسایشمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG