Accessibility links

ئیسڕائیل دەڵێت هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر کۆگاکانی چەک لە قەردەی سوریا


سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی ئیسڕائیل هێرشییان کردووەتە سەر شوێنێکی سەربازیی کە کۆگاکانی چەکی حکومەتەکەی پێشووی سوریای تێدا بووە لە قەردە، لە چیاکانی پارێزگای لازقییەی باکووری ڕۆژئاوای سوریا.

سەرچاوەکانی سوریا دەڵێن هێرشەکان سێ کۆگای سەربازیی سوپای پێشووی سوریا و وێستگەیەکی ڕادار لە باکوری شارەکە و کۆگای چەک و لەنگەرێک لە نزیک بەندەری تەرتوسی سوریایان لەسەر دەریای ناوەڕاست کە دوورە لە لازقییەوە کردووەتە ئامانج.

دەزگای هەواڵی سانای سوریا هێرشەکانی سەر ناوچەکانی دەوروبەری تەرتوسی پشتڕاست کردەوە و وتی هیچ زیانێکییان لێنەکەوتووەتەوە.

دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، ئیسڕائیل بەردەوام هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای پێشووی سوریا بە بنکەکانی لازقییەشەوە، هەروەها هێزەکانیشی هێناوەتە ناو ناوچەیەکی داماڵڕاو لە چەکەوە لە سوریادا کە نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG