Accessibility links

ئیسڕائیل و ئیماڕات ڕێککەوتنی بازرگانی ئازاد دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل دەڵێت ئیسڕائیل و ئیماڕات ڕێککەوتنی بازرگانی ئازاد دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی ڕێککەوتنەکەش باجی سەر نزیکەی 96%ی ئەو شتومەکانەی لە نێوان دوو وڵاتەکەدا بازرگانییان پێوەدەکرێت لادەبرێن یاخود کەم دەکرێنەوە.

دوو وڵاتەکە سەرەتا لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوودا ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کرد، بەڵێنیان دا بازرگانی دوو لایەنەی نێوانیان زیاتر بکەن دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 دا بە نێوەندگری ئەمەریکا پەیوەندییەکانی نێوانییان ئاسایی کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل وتی ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە کۆمپانیا ئیسڕائیلییەکان دەدات دەستیان بگات بە تەندەرەکانی حکومەت لە ئیماڕاتدا.

ڕۆژی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئیلی کۆهین ئامادەکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی لەسەر باج لە نێو ڕێککەوتنەکەدا واژۆ کرد. وتیشی ڕێککەوتنەکە " پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیماڕاتدا پتەوتر دەکات " و ئیسڕائیل کاردەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکەی عەرەبیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG