Accessibility links

ئیسڕائیل کۆتایی بە هاریکارییەکانی دەهێنێت لەگەڵ دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی لە غەززە


ڕۆژی دووشەممە ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕێککەوتنێکی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەڵوەشاندووەتەوە کە تێیدا ئاسانکاری دەکرد بۆ کارە مرۆییەکانی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی " ئونروا " لە غەززەدا، دەزگاکە سەرەکیترین دەزگای دابینکردنی یارمەتییەکان بووە بۆ فەلەستینییەکان لە غەززە.

ئەم هەنگاوەش ڕەنگە پەیوەندییەکان لەگەڵ دەزگاکەدا تێک بدات و ڕێگری لێبکات لە کارکردن لە ئیسڕائیل.

ئیسڕائیل دەڵێت حەماس دزەی کردووەتە ناو ئونرواوە. ئونروا نکۆڵی لەوە دەکات و دەڵێت ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی بێلایەنییەکەی.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG