Accessibility links

هێزەکانی ئیسڕائیل چوار بارمتە بە زیندوویی لە غەززە ڕزگار دەکەن


نۆوا ئەرگەمانی-یەکێک لە بارمتە ڕزگاکراوەکان
نۆوا ئەرگەمانی-یەکێک لە بارمتە ڕزگاکراوەکان

سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە هێزەکانی ئیسڕائیل چوار بارمتەی زیندوویان لە دوو شوێنی جیاواز لە ناوچەی ئەلنوسیەراتی ناوەڕاستی غەززە ڕزگار کردووە.

سوپای ئیسڕائیل وتی سێ لە بارمتەکان پیاون و یەکێکیان ژنە و ئەو چوار کەسە ساڵی ڕابردوو لە 7 ی مانگی 10 دا لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە لە ماوەی هێرشەکەیاندا بۆ سەر باشووری ئیسڕائیل لە ڤیستیڤاڵی میوزیکی نۆڤادا ڕفێندراون. بارمتەکان لە ئێستادا پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت، دۆخی تەندروستییشییان باشە.

بارمتە ئازادکراوەکان بریتین لە نۆوا ئەرگەمانی 25 ساڵ و ئەلمۆگ میر 21 ساڵ و ئاندری کۆزلۆڤی 27 ساڵ و شلۆمی زیڤی 40 ساڵ.

دوای هەشت مانگ لەو جەنگە ڕووخێنەرەی ناو غەززە کە حەماس بە هێرشەکەی بۆ سەر ئیسڕائیل لە 7 ی مانگی 10 دا دەستیپێکرد، بەپێی بەرپرسانی ئیسڕائیل 116 کەس لە کۆی نزیکەی ئەو 250 کەسەی کە چەکدارانی حەماس ڕفاندنییان هێشتا لە غەززە ماونەتەوە، لانیکەم 40 کەسییان لەلایەن بەرپرسانەوە بە مردوو لە قەڵەمدراون.

ڤیدیۆیەکی ئەرگەمانی لەلایەن ئۆفیسی سەرۆکی ئیسڕائیل ئیسحاق هێرزۆگەوە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئەرگەمانی و ئیسحاق لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە قسە دەکەن و ئەرگەمانی دەڵێت " من زۆر دڵم خۆشە لێرەم. سوپاس بۆ هەموو شتێک. سوپاس بۆ ئەم ساتە."

لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا ئەرگەمانی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهودا قسە دەکات و دەڵێت " زۆر خۆشحاڵ بووم، دەمێکەیە زمانی هیبروم گوێ لێنەبووە."

باوەڕوایە ئەرگەمانی لەگەڵ هاوڕێ کوڕەکەی ئاڤیناتان ئۆردا لە ڤیستیڤاڵەکەدا لە بەیانی 7 ی مانگی 10 دا ڕفێندرابێتن، باوەڕوایە هاوڕێ کوڕەکەی هێشتا لە غەززە بە دەستبەسەرکراویی مابێتەوە.

ئەرگەمانی بووە ڕووخساری قەیرانی بارمتەکان کاتێک لەو ڕۆژەدا ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە و دوو پیاو بە ماتۆڕێکەوە دەیفڕێنن و ئەرگەمانیش بە ترسەوە هاوار دەکات " مەمکوژن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG