وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیتاڵیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ داوایان کرد یەکێتی ئەوروپا سزایەکی تایبەت بەسەر حەماس و لایەنگرەکانیدا بسەپێنێت.
لە نامەکەدا کە لەلایەن ڕۆیتەرزەوە بیندراوە، سێ وڵاتەکە دەڵێن " بە تەواوەتی پشتگیری خۆمان دەردەبڕین بۆ پێشنیاری دروستکردنی سزایەکی تایبەت دژی حەماس و لایەنگرەکانی."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز