سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆن خواستی خۆی بۆ سه‌ردانی کردنی کۆریای باکور ڕاگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی درێژده‌می هاووڵاتیانی ژاپۆنی که ماوه‌ی ده ساڵ زیاتره له لایه‌ن موخابه‌راتی کۆریای باکوره‌وه ڕفێنراون. ستیڤ هێرمن له تۆکیۆوه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆن یۆشیکۆ نۆدا ڕۆژی شه‌ممه کاتژمێرێکی له‌گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌و هاووڵاتییانه به‌سه‌ر برد که له‌لایه‌ن موخابه‌راتی کۆریای باکوره‌وه 10یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕفێنراون، ناوبراو پێی ڕاگه‌یاندن که ئه‌و دۆسێیه‌ی زۆر به‌لاوه گرنگه‌و ئه‌گه‌ر بزانێت هیچ ده‌ره‌نجامێکی ده‌بێت ئه‌وا ئاماده‌یه سه‌ردانی کۆریای باکوریش بکات.
به‌ڕێز نۆدا به که‌سوکاره‌کانیانی گوت له میانه‌ی کۆبهوهکانی مانگی ڕابوردوو له نیویۆرک ئه‌و به سه‌رۆک براک ئۆبامای گوتووه که یارمه‌تی وڵاتانی دیکه‌ی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی که کردوویه‌تی به ئه‌رکی سه‌ره‌کی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی.
به‌ڕێز نۆدا ده‌ڵێت له‌هه‌مو کات زیاتر ده‌یه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ڕفاندنه چاره‌سه‌ر بکات. و هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات تا بتوانێت ئه‌وانه بگهڕێنێتهو بۆ ناو خێزانه‌کانیان ئه‌گه‌ر زیندوو مابن.
شایانی باسه له‌وه‌تای له مانگی ڕابوردووه‌وه هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌لات ئه‌مه دووه‌م کۆبونوه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆنه له‌گه‌ڵ کهسو کاری ئه‌و قوربانییانه.
شایانی باسه خه‌باتکاران ده‌ڵێن کۆریای باکور له ساڵانی 1970دان و به زۆری 80 کان به ده‌یان که‌سی ژاپۆنی ڕفاندووه که ژماره‌یه‌ک له‌وانه فشاریان خراوه‌ته سه‌ر که وانه‌ی زمانی ژاپۆنی بده‌نه‌وه به سیخوڕه‌کان. گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له ڕفێنراوه‌کان کوژراون تاکو ناسنامه‌کانیان له‌لایه‌ن موخابه‌راتی کۆریای باکوره‌وه به‌کار بێت.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ڕاپۆرته‌که کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ بکه ماوه‌که‌ی 1:48 خوله‌که