له گه‌لێک به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا له‌گه‌ڵ نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌واناندا دواوین و ده‌شتوانم بڵێم له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گفت وگۆکانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا باس له گرنگی و بایه‌خی زمان کراوه و هه‌روه‌هاش کاریگه‌ریه‌کانی زمان له‌سه‌ر گیانی داهێنان له ژانره ئه‌ده‌بیه‌کاندا.
بۆ ئه‌مڕۆش و له به‌شی سێهه‌می وتووێژهکهماندا له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامیدا به‌رده‌وامین له گفت و گۆکردن و باسکردن له ئه‌فسونی زمان وه‌ک یه‌که‌یه‌کی ده‌ربڕین، چۆنیه‌تی پێشکه‌وتنی، ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م زمان، زمانی گونجاو و شیاو کام زمانه ده‌بێت؟ میدیا چ ڕۆڵێکی هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردنی زماندا؟ ئایا ئه‌وه‌ی به کوردی قسه‌ی کرد یانی کوردی زانه؟ ، ئه‌ی بۆ تا ئێستا نه‌بوینه‌ته خاوه‌نی زمانێکی ستاندارد که بتوانێت هه‌موو دایه‌لێکته کوردیه‌کان له خۆیدا کۆبکاته‌وه؟؟
به به‌راورد له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی تری جیهاندا زمانی کوردی چه‌ندێ پێشکه‌وتووه و چه‌ندی توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچونه ته‌کنه‌لۆژیه‌کاندا هه‌نگاو بنێت؟
بۆ ئه‌مڕۆ و له به‌شی سێهه‌می ئه‌م گفت و گۆیه‌دا له گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی ، پسپۆڕی زمانه‌وانی له زانکۆی کارلتۆن له که‌نه‌دا به پرسیارێک له‌سه‌ر پایته‌خت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر زمان ده‌ست پێده‌که‌ین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 11:08 خوله‌که.