لە ناوەندی مالکی سەلام تایبەت به منداڵان لە عەمان بە شێوەیەکی نائاسایی بەیانی یەکی ئارامە. ڕۆژی پشوودانی سەرانسەری یە، بەلام تەلال تەمەن ٩ ساڵی و خوشکەکەی مەریەم پێ یان خۆشە لێرە بن هەتا ئەوەی لە شوێنی ژیانیان لە کەمپی پەناخوازانی ئەل حوسین که لە ئەو نزیکانەیە.
تهلال:
"دەمەوێت بۆ سوریا بگەڕێمەوە. ژیانی نێو ئوردونم پێ خۆش نیە. هەر منداڵێک دەیەوێت لێم بدات. هیچ کارێکی واشم نەکردووە. جاری وایە یەکێک بەلام دا دێت و ناوی دایکم لێدەپرسێت و دەست دەکات بە لێدانم."
هەر کەسێکی ئێرە لە هەر شتێکی بۆی ئاسایی و ئاشنا بوو، لە قوتابخانه و لە مامۆستایان ڕا بگره ههتا لە دۆستان و بنەماڵە دوورخراوهتهوه. لە وەش گرنگتر، ئەوان هەمووی شاهیدی ڕووداوی ترسناک بوونە.
تەلال:
"ئێمە بۆ ئەل ریڤی دەمشقمان گوێزتەوە. شوێنێک شەڕ تێدا ڕوویدا. ئێمە چووینە ژێرزەمینێ. لە ئەوێ خۆمان حەشاردا. دوای ئەوەی شەڕەکە ڕاوەستا، لە شەو دا چووینەوه ماڵ. ڕۆژی دوا تر چووینە دەوری ئەو شوێنە و هەموو شتێک وێران ببوو. ئەو ستونانەی خانوو مابوونەوە گوولەی زۆریان وێکەوتبوون. دیوارەکان ڕووخا بوون.
تەلال و مەریەم ئەوە دوو مانگە هاتوونەتە ئەو ناوەندە.ئەوان بهشداری بەشێک لە پڕۆگرامی سێ مانگەی هینانەوە سەر دۆخی جارانن کە لە لایەن دوکتور ئەمر شەفیق و هاوکارانیەوە بەڕێوەدەچێت.
دوکتور ئەمر شەفیق، بەڕیوەبەری ناوەندی منداڵان:
"هەست دەکەم گرفتێکی زۆرمان لە گەڵ ئەو مندالانەی لە سوریا ڕا دێن هەیە. ڕژیمی ئەسەد هەر شتێکی لە سوریادا، بگره مرۆڤ و ههستی لە ناوبرد."
هەر سێ مانگ جارێک دوکتور شەفیق وتووێژ لە گەڵ ٢٠ منداڵی سوریایی کەمپی پەناخوازانی ئەل حوسێن دەکات و هەڵیان دەبژێرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە پرۆگرامەکەدا بکەن. زۆربەیان تووشی ئازارو گوشاری ڕەوانی لە ئاکامی کارتێکردن کارەساتەکانی شەڕ بوونە کە بە شێوەی لە جێ دا خۆ تەڕکردن، خەونی ناخۆش، ڕەفتاری هێرشبەرانه و ترس لە پێوەندی کۆمەڵایەتی خۆ نیشان دەدەن.تەلال هەر چەند مانگ لە مەو پێش یەکێک لە ئەو کەسانە بوو.
بە شێوەیەکی ئاسایی بەرنامەی کاری ئەو ناوەندە گەلێک لە شێوەکانی چارەسەری تێدایە. بەڵام کایە کردن و گۆرانی گوتن هەمیشە بەشێک لە ئەو بەرنامە کارەیە.
دوکتور شەفیق و هاوکارانی بە بوونی زیاتر لە ٢٠٠ پرۆگرام پێوەندی نزیکیان لە گەڵ ئەو منداڵانە هەیە.یهکێک له ئهو ژنانه که هاوسەری لە پێش چاوی ٩ منداڵی کوژرا، سوریای بە جێ هێشت. لێرە، ئاژانس پەناخوازانی یو ئێن ژوورێکی چێشت لێنانی بۆ دابین کردوون.سێ لە منداڵەکانی بەشێک لە پرۆگرامی ناوەندی سەلام بوون، و ئەو دەڵێت رفتاری منداڵەکان زۆر بەرەوباشی چوونە.
دوکتور شەفیق
"دایکیان گوتی کاتێک ئەوان لە ناوەندەکەڕا دێنە هەستی خۆشەویستی نیشان دەکەن و کایە دەکەن و گۆرانیان دەڵێن.ئەوان زۆر زۆر باش بوونە."
بەڵام دوکتور شەفیق ناتوانێت ئەو بەڵێنی یە بدات، چونکە سەرچاوەکان و دهرفهت لە ئەو ناوەندی له لایهن بهشی خاوهن کهسی یهوه یارمهتی دارایی دهکرێت سنووردارە.ئەو دەیەویت ئەوەندەی بکرێت هەل بۆ چارەسەری دابین بکرێت.
برینەکانی ئازاری کارتێکردنی کاتی شەر قووڵ و بەرفرەوانن. بۆیە واقعی نایەتە بەرچاو کە وابیربکەی سێ مانگ چارەسەری دەتوانێت بۆ هەمیشە کارتێکردنی ئەزموونە ترسهێنەرەکان پاک بکاتەوە.بەڵام، دوکتور شەفیق و ناوەندی مالکی- سەلام هەوڵ دەدەن هەر جارەی هەستێکی ئاسایی، خۆشحاڵی و ڕەنگ بێ وابەستەیی بۆ هێندێک لە منداڵان بگەڕێننەوە.