Accessibility links

دکتۆر کاوه‌ مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ لێـدوانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌دوێت


دکتۆر کاوه‌ مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ لێـدوانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌دوێت
دکتۆر کاوه‌ مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ لێـدوانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌دوێت

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری به‌رگری تورکیا عیسمه‌ت یه‌ڵماز گوتی هه‌رچیـیه‌ک به‌ پـێویست بزانن له‌ دژی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌وا ده‌یکه‌ن. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که‌ بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر په‌که‌که‌ له‌ نێو خاکی عێراقدا.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێسـتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌، دکتۆر کاوه‌ مه‌حمود گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت سیاسه‌تی ئێمه‌ بریتیـیه‌ له‌ پاراسـتنی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ری خه‌ڵـکی کوردسـتان، بۆیه‌ له‌ هیچ کاتێـکدا هیچ ڕه‌وابوونێـک به‌ هه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانێـکی ده‌ره‌کی نادات یان داگیرکردنی خاکی کوردسـتان یان هه‌ڕه‌شه‌ و تۆقاندن و ئازاردانی خه‌ڵـکی کوردسـتان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:14 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG