ئه‌مڕۆ خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری به به‌شـداری په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شـاری که‌لار سـازکرا. وه‌لێ به‌هۆی توندوتیژی 5 که‌س برینداربوون که یه‌کێـکیان ئه‌ندامی په‌رله‌مانه.
له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه گوته‌بێژی فه‌رمی خۆپـیشـانده‌ران و ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویان کردۆته‌وه که‌وا پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـاندان ده‌سـتیپـێـکرد، چوار که‌سی سه‌ر به هێزه‌کانی ناوخۆ که جلوبه‌رگی مهدهنیـیان له‌به‌ربووه له ناو خۆپـیشـانده‌ران هێرشـیان کرده سه‌ر په‌رله‌مانتاری سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له ئه‌نجامدا نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مان و چه‌ند که‌سێـکی دیکه برینداربوون.
نه‌خۆشـخانه‌ی گشـتی که‌لار ده‌ڵێت 5 که‌س که به دار و به‌رد و چه‌قۆ برینداربوون گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشـخانه. ماڵپه‌ڕی سبه‌ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویکردۆته‌وه که به‌رپرسێـکی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان خه‌ڵکی بۆ توندوتیژی هانداوه له دژی په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ده‌ڵێن شه‌ڕ له نێو دوو گرووپی خۆپـیشـانده‌راندا ڕوویداوه و 5 که‌سیان له ناوخۆیاندا بریندارکردووه. مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن خه‌ڵـکی بۆ توندوتیژی هانداوه.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه چه‌ند ڕۆژێـکه په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی شـارۆچکه‌کانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ده‌که‌ن به مه‌به‌سـتی به‌شـداریکردن و پـشـتیوانیکردنی خۆپـیشـانده‌ران.
خۆپـیشـاندانی ئه‌مڕۆش له ده‌می دیاریکراوی خۆیدا کاتژمێر 5:30 ئێواره کۆتایی‌پـێهات و هیچ ته‌قه‌ی تیادا نه‌کراوه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان شـایان پاشـا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح کوێـخا سه‌رپه‌رشـتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.