Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران


وێنه‌یه‌کی سه‌ته‌لایت ده‌زگایه‌کی پـێتاندنی یۆرانیۆمی ئێران نیشـان ده‌دات که‌ له‌ نزیـک شـاری قومه‌، 25 ی نۆی 2009
وێنه‌یه‌کی سه‌ته‌لایت ده‌زگایه‌کی پـێتاندنی یۆرانیۆمی ئێران نیشـان ده‌دات که‌ له‌ نزیـک شـاری قومه‌، 25 ی نۆی 2009

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل له‌ ده‌مێکدا له‌ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا دا وتاری پێشکه‌ش ده‌کرد کوتی ڕێکه‌وتنێکی ناوکی ئێران "ڕێکه‌وتنێکی خراپ" ده‌بێت." ئه‌و کوتی "ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ڕێگای ئێران بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌ بۆمبێک به‌ربه‌ست ناکات، به‌ڵکوو ڕێگای بۆ خۆش ده‌کات."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌ وتووێژه‌کانی ناوکی ئێران "هێندێک پێشکه‌وتنیان" له‌ چاو پێشوو وده‌ست هێناوه‌ به‌ڵام "هێشتا بۆشایی به‌رچاو بۆ پڕکردنه‌وه‌ و بژاره‌کانی گرنگ له‌ گۆڕێ دان که‌ بڕیاریان له‌ سه‌ر بدرێن."

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پامێلا داکینز له‌ سویس ه‌وه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ناردووه‌.

ئه‌و چوارشه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی وتووێژی سێ ڕۆژه‌ی ناوکی له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سویس به‌ کۆتایی هێنا ئه‌م لێدوانانه‌ی دان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کوتی وتووێژه‌کان هه‌روه‌ها تیشک ده‌خه‌نه‌ سه‌ر "ڕێکه‌وتنی درووست،" که‌ خۆی کوتی له‌ ئه‌و چه‌شنه‌ ده‌بێت "هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه‌ ده‌توانێت به‌ربه‌ست بکات که‌ ئێران به‌ره‌و سازکردنی که‌ره‌سه‌ بۆ چه‌کێک ده‌بات."

ئه‌و کوتی ڕێکه‌وتنی درووست هه‌روه‌ها " له‌ به‌رامبه‌ر گه‌لێک هه‌ڕه‌شان پارێزگاری له‌ جیهان ده‌کات" که‌ ئێرانێکی ته‌یار به‌ چه‌کی ناوکی ده‌یخاته‌ ڕوو.

سه‌رۆک کۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی چوارشه‌مه‌ وه‌ک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت ئاماژه‌ی پێدا دوو مه‌سه‌له‌ی بۆ وتووێژه‌کان هێنایه‌ گۆڕ: گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتنێک، یان "به‌ خێرایی گه‌شه‌ پێدان به‌ پڕۆگرامی ئاشتیخوازانه‌ی ناوکی یه‌."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئێستا خه‌ریکی سه‌ردان بۆ عه‌ڕه‌بستانی سعودی یه‌، که‌ له‌ ئه‌وێ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو مسۆگه‌ر بکات که‌ ڕێکه‌وتنێکی ناوکی ئێران نابێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری هه‌ریمه‌که‌.

نیگه‌رانی کاربه‌ده‌ستانی که‌نداو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتنی ئێران

له‌ عه‌ڕه‌بستانی سعودی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو پێنج شه‌مه‌ له‌ ناوه‌ندی ئاسمانی ریاذ کۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت. ئه‌و گرووپه‌ به‌شداری به‌حرێن، کویه‌ت، عومان، قه‌ته‌ر، عه‌ڕه‌بستانی سعودی، و میرنشینه‌کانی عه‌ڕه‌بیش ده‌گرنه‌وه‌. پاشان پێنج شه‌مه‌، جان کێری له‌ گه‌ڵ سه‌ڵمان شای سعودی کۆده‌بێته‌وه‌، و له‌ گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌، له‌ نێویان دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆ، وتووێژی ده‌بێت.

کاربه‌ده‌ستانی که‌نداو نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ که‌ ڕێکه‌وتنێکی ناوکی له‌ گه‌ڵ ئێران هێزی ئابووری ئێران گه‌شه‌ پێ ده‌دات و کارتێکردنی شیعه‌ له‌ هه‌ریمه‌که‌ دا به‌ هێز ده‌کات.

له‌ کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی چوارشه‌مه‌، کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کوتی به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایی نوێ کردنه‌وه‌ی زانیاری لایه‌نه‌کانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو له‌ سه‌ر دۆخی وتووێژه‌کانی ناوکی ئێران " به‌شێک له‌ ڕه‌وته‌که‌یه‌."

کاره‌به‌ده‌سته‌که‌ کوتی سه‌رۆک ئۆباما هه‌ڵسه‌نگاندێکی له‌ کۆتایی مانگ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات که‌ داخوا بایخی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ وتووێژه‌کان درێژه‌ پێ بده‌ن یان نا. ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ کوتی زلهێزانی جیهان به‌شدار له‌ وتووێژه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران به‌ گشتی له‌ سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ که‌ بۆ درێژه‌ پێدانی وتووێژه‌کان پیویسته‌ هاو ڕان.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ وتاری نه‌تان یاهوو دا ده‌کات

سێ شه‌مه‌ له‌ واشنگتن، سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل کوتی ئه‌و "ته‌واو به‌ ئه‌رکێکی خۆی" ده‌زانێت که‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتنێک له‌ گه‌ڵ ئێران ده‌نگ هه‌ڵبڕێت چونکه‌ باوه‌ڕی وایه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بوونی وڵاته‌که‌ی ده‌کات.

ناوبراو له‌ ده‌مێکدا له‌ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا دا وتاری پێشکه‌ش ده‌کرد کوتی ڕێکه‌وتنێکی ناوکی ئێران "ڕێکه‌وتنێکی خراپ" ده‌بێت." ئه‌و کوتی "ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ڕێگای ئێران بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌ بۆمبێک به‌ربه‌ست ناکات، به‌ڵکوو ڕێگای بۆ خۆش ده‌کات."

چوارشه‌مه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له‌ ڕه‌خنه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌ وتاری به‌ڕێز نه‌تان یاهوو گرت که‌ ڕێبه‌ری ئیسرایل نه‌یتوانی ڕێگایه‌کی گونجاو تر له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌ پێشکه‌ش بکات.

تیشک خستنه‌ سه‌ر یه‌مه‌ن و داعش

له‌ عه‌ڕه‌بستانی سعودی، چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و کاربه‌ده‌ستانی که‌نداو تاو تۆی نائارامی له‌ یه‌مه‌ن بکه‌ن.

سه‌رهه‌ڵداوانی هوتی له‌ مانگی یه‌کی ساڵ دا کۆنتڕۆڵی پێته‌ختی وڵاتیان کرد و سه‌رۆکی وڵات عه‌بد ڕابوو مه‌نسوور هادی یان له‌ ماڵ ده‌ست به‌ سه‌ر کرد که‌ ئه‌م مانگه‌ توانی له‌ وڵات خۆی ده‌رباز بکات.

سێ شه‌مه‌، کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو ده‌ڵین که‌ ئه‌مه‌ریکا باوه‌ڕی وایه‌ ته‌نیا ڕێگای چوونه‌ پێش له‌ یه‌مه‌ن له‌ ڕێگای درێژه‌پێدان به‌ وتووێژی سیاسی یه‌ که‌ سکرتێری گشتی یو ئێن بان کی موون و نێردراوی تایبه‌تی یو ئێن پێشه‌نگی بوونه‌.

ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ کوتی که‌ ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو "لایه‌نه‌کانی به‌ هێز" له‌ هه‌وڵ بۆ شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ داعش بوونه‌.

دوای ئه‌و وتووێژانه‌ له‌ عه‌ڕه‌بستانی سعودی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ له‌نده‌ن و پاریس چاوی به‌ کاربه‌ده‌ستان ده‌که‌وێت پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ واشنگتن.‌

XS
SM
MD
LG