ساڵه‌های ساڵه به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بۆته کێشه‌یه‌ک له نێوان کۆماری ئیسلامی و زلهێزه‌کانی جیهانیدا .
ئێران له ساڵی 2011 دا له‌سه‌ر کێشه ناوکیـیه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک سزای نێوده‌وڵه‌تی بووه و هه‌تا دێت فشاره نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له‌سه‌ر تاران زیاد ده‌بن.
پرسیاره‌که له‌وه‌دایه هه‌تا که‌ی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی نێوان ڕژیمی ئێران و خۆرئاوا درێژه ده‌کێشێت و ئایا ساڵی 2012 ساڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو‌کی ئێران یان نا ؟
د. خالید خه‌یاتی پروفیسۆری زانستی سیاسی له زانکۆی لنشۆپنگ له سوید ده‌ڵێت ئێران له قه‌یرانێکی زۆر قۆڵی سیاسی و ئابوریدایه و ده‌یه‌وێت بۆ ساڵی 2012 دا نه‌رمی نیشان بدات.
ده‌توانن له ڕێێ کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 12:50 خوله‌که.