سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ماوه‌ی پێنج رۆژه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کۆماری و دیموکرات کۆبۆته‌وه له کونگریسی ئه‌مه‌ریکا بۆ دانوستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی لاسه‌نگی بوجه که به زیادبوونی ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رزی فیدراڵه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه .
د. کرمانج گوندی پرۆفیسور له زانگۆی تێنیسی سته‌یت له ناشڤیل له میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه گوتی کۆماریـیه‌کان نوێنه‌ری ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانن له کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکادا هه‌ر بۆیه له‌دژ ئه‌وه ڕاده‌وه‌ستن که هه‌چ زیانێك یا بارێکی گرانتر بکه‌وێته سه‌ر توێژی ده‌وڵه‌مه‌ند له ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که تاکو ئێسـتا ئه‌و ناکۆکیـیه له نێوان کۆماریـیه‌کان و دیموکراته‌کانی کونگریس به‌رده‌وامه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:15 خوله‌که.