هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی کردارێکی هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ناو پاکستان که بووه مایه‌ی کوشتنی ئوسامه بن لادن ، دکتۆر کرمانج گوندی پڕۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی ئیستێت له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی کوشتنی ئوسامه بن لادن سه‌رکه‌وتنێکی یه‌کجار گه‌وره‌یه بۆ ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی بۆ CIA که سه‌رپه‌رشتی ئه‌و کرداره‌و به دواداچوونی سه‌رانی ئه‌لقاعیده‌ی کردووه به تایبه‌تی ئوسامه بن لادن، هه‌روه‌ها نوێکردنه‌وه‌ی ناوبانگی CIA بوو چونکه ساڵانێکه CIA وا باسی ده‌کرێت که له بواری جاسوسی مرۆیی‌دا ده‌ستی کورته. ده‌شڵێت به بێگومان ئه‌م کاره مه‌زنه که له ژێر سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌نجامدرا ئیعتیبارێکی سیاسی و سیمای سه‌رۆکایه‌تی پێ جوانتر ده‌بێت.
دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت به‌ڵام پێـوانییه به کوشتنی بن لادن ته‌واو گرفته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ شه‌ڕ به‌و شێوه‌ی که خۆیان ده‌یڵێن له دژه تیرۆر چاره‌سه‌ر بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:14 خوله‌كه.