Accessibility links

محەمەد رەئوف: ئەگەر دەسەڵاتدارانی کورد لە 17 ی شوباتدا گوێیان لەخەڵک بگرتایە ئەم کارەساتانە روویان نەدەدا


محەمەد ڕئوف
محەمەد ڕئوف

سەبارەت بە بێکاری و سیستمی حوکمڕانیش دەڵێت "لەسەروەختی 17 ی شوباتدا رێژەی بێکاری لە 6% بوو ئێستا لە 30% زیاترە."

لەسەروەختی 17 شوباتی 2011 دا خۆپیشاندانی گەورە لەزۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامدرا. لەکاتێکدا داواکاری خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازی دژی گەندەڵی و نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی و گۆڕینی حکومەت بوو. بەڵام لەماوەی 62 رۆژی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتدا 10 كەس کوژران‌و 522 كەسی تر برینداربوون‌ و تائێستاش تۆمەتبارانی سەرەكی کوشتنی خۆپیشاندەرانیش دەستگیرنەكراون‌و نەدراونەتە دادگا.

هاوکات پاش ئەو سەروەختەش چەندین خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و شارۆچکەکانی دەوروبەری ئەنجامدراون، بەڵام تا ئەم ساتەوەختە بەڕای چاودێران و لێکۆڵەرەوان بارودۆخەکە لەچەندین ئاستدا خراپتر بووە.

بۆ بەدواداچوون و خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی سەبارەت بە جیاوزییەکانی 17 شوبات و ئێستا و ئاسۆکانی گۆڕانکاریی و دەرچوون لەکۆی ئەو قەیرانە ئابوری و سیاسی و حوکمڕانی و گەندەڵیانەی کە بۆتە بارێکی سەخت بەسەر ژیانی هاوڵاتیانەوە؛ ئاسۆ جەبار وتووێژی لەگەڵ نوسەرو لێکۆڵەرەوە محەمەد رەئوفدا سازکردووە..

محەمەد رەئوف دەڵێت "ئەگەر دۆخی ئەوکاتەی خەڵک لە 17 ی شوباتدا بەراورد بکەیەن بە ئێستا، ئەوکات بارودۆخەکە باشتر بوو، رۆژ لە دوای رۆژ بارودۆخەکە خراپتر دەبێت."

دەشڵێت "لەکاتێکدا خەڵک لە 17 ی شوباتدا داوای دادوەری کۆمەڵایەتیان دەکرد، ئەگەر ئەوکاتە دەسەڵاتی کوردی گوێی بۆ خواستەکانی خۆپیشاندەران بگرتبایە بەم دۆخەی ئێستا نەدەگەیەشت."

سەبارەت بە بێکاری و سیستمی حوکمڕانیش دەڵێت "لەسەروەختی 17 ی شوباتدا رێژەی بێکاری لە 6% بوو ئێستا لە 30% زیاترە."

هاوکات "سیستمی حکومڕانی لەبەردەم مەترسیدایە." دەشڵێت "حکومەتی بەعس نەوتی کەرکوکیان دەبرد و دەیاندا بە فیشەک و دەیاننا بە هەرێمی کوردستانەوە، ئێستاش نەوتی کوردستان دەدزرێ و دەکرێت بە گەندەڵی و بۆتە نەخۆشی شیرپەنجە بۆ هەرێمەکە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:19 0:00

XS
SM
MD
LG