سەبارەت هەڵسەنگاندنی ئەو هەڵوێست و شرۆڤەکارییە جیاوازانە لەبارەی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان کە وا بڕیارە لە 25 مانگی 9 دا ئەنجامبدرێت، دەنگی ئەمریکا بە دواداچون دەکات و رای شارەزایان و چاودێران لەوبارەیەوە وەردەگرێت. ئایا ئەم پرسی ریفراندۆمە لەپێناو سەربەخۆیدایە یان مانۆرێکی سیاسییە؟ ئایا ئەوانەی رەخنەیان هەیە لەم بڕیار و هەنگاوە تێڕوانین و رەخنەکانیان چین؟
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیاز حەمید دا سازکردووە...
نیاز حەمید دەڵێت "ئێمە خاوەن سیستمێکی شکستخواردوو و بێ بەرهەمین؛ ،ئەمەی وایکردووە خەڵکی توڕەبێت و متمانەی بەو سیستمە نەبێت".
دەشڵێت "گرنگترین شت لە ریفراندۆمدا لەنێوان دەسەڵات و خەڵکدا ئەوەیە پێویستە متمانە هەبێت، بەڵام ممتمانە نەماوە".
هاوکات دەڵێت "ئامانجی ئەم ریفراندۆمە دیار نیە".
نیاز حەمید پێیوایە "دەسەڵاتدارانی پارتی لەئاستی باڵادا دەڵێن ئەم ریفراندۆمە هەر بە مەبەستی ریفراندۆمە، بۆ سەربەخۆی نیە".
دەشڵێت "ریفراندۆم بۆ هەر مەبەستێک بێت دەبێت لەڕووی یاساییەوە زەمینەسازی بۆ بکرێت".