ڕژێمی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سوریا هه‌تا دێت و ڕێبازی توندوتیژی زیاتر ده‌گرێته‌به‌ر بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران. ئایا هه‌تا ئێسـتا هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به ڕفتاره‌کانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ئه‌وه‌ی ده‌رحه‌قی خه‌ڵـکی خۆی ده‌یکات به‌پـێی پـێویست بووه؟
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی سـته‌یت له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت نه‌خێر به‌پـێی پـێویست نه‌بووه، چونکه وا ماوه‌ی مانگێـک زیاتره ڕژێمی سوریا له به‌رامبه‌ر داخوازیـیه سه‌ره‌تایـیه‌کانی خه‌ڵـکی سوریا دڕندانه‌ترین شێوازی به‌کارهێناوه بۆ سه‌رکوتکردنیان و به هه‌زاران خه‌ڵـکی کوشـتووه، به‌ڵام وا تازه هه‌ندێـک له وڵاتانی عه‌ره‌بی و کۆمکاری عه‌ره‌بی به ده‌نگه‌وه هاتوون و داوایان له ڕژێمی ئه‌سه‌د کردووه که ده‌ست له‌و توندوتیژیـیه هه‌ڵـگرێت و ڕێـگایه‌کی ئاشـتیانه بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و خوێن ڕێژیـیه له بهێنێت. دکتۆر کرمانج ده‌شڵێت هه‌تا ئێسـتا وڵاته هێزمه‌نده‌کانی جیهان وه‌کو پـێویست هه‌ڵوێسـتیان نه‌بووه تاوه‌کو سـنوورێـک بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د دابنێن و پـێی بڵێن ده‌بێت تۆ ئه‌و خوێن ڕێژیـیه ڕابگریت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:51 خوله‌كه.