له مانگی هه‌شتی ڕابردوو دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی سـته‌یت نامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌کانی تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما کرد، تیایدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له بێ ده‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به‌رامبه‌ر تۆپـبارانکردنی ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق. سه‌رۆک ئۆباماش به نامه‌یه‌ک وه‌ڵامی دکتۆر کرمانج گوندی داوه‌ته‌وه که ته‌وه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی کورد له تاراوگه‌یه و خودی دکتۆر کرمانج میوانی به‌رنامه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:53 خوله‌كه.
هه‌روه‌ها ده‌توانن به کلیکردنی ئه‌م لینکه ده‌قی نامه‌که به ئینگلیزی ببینن و ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌رگێڕاوی ناوه‌رۆکی نامه‌که‌یه بۆ زمانی کوردی:
ئازیز پرۆفیسۆر گوندی،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی ته‌رخانت کردووه بۆ گه‌یاندنی ڕاوبۆچوونهکانت. خۆشحاڵم به گوێگرتن لێت و بهشداریـیهکانت به‌رز ده‌نرخێنم.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌م کارده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفته گه‌ورانه‌ی ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌که بوونه‌ته‌وه. من وابه‌سته‌م به هه‌نگاونانی خێرا بۆ په‌یداکردنی کار و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری، وه سوورم له‌سه‌ر دروسـتکردنی سه‌رمایه‌گوزاری که بنه‌مایه‌کی نوێی دابنێت بۆ به‌ره‌وپـێشبردنی ڕاسته‌قینه و به‌رده‌وام.
له کاتێـک کار له‌سه‌ر دهستپـێشـخهریـیه سه‌ره‌کیـیه‌کان ده‌که‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌م وه‌ها لێـده‌که‌م که کراوه‌ترین و ڕۆشن‌ترین بێت له مێژوویدا. به‌شێـک له ئه‌داکردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌م کاتێـک که له که‌سانی وه‌کو تۆ گوێبیست ده‌بم. به ڕژده‌وه تێڕوانینه‌که‌ت وه‌رده‌گرم و ڕێزم بۆ ڕاوبۆچوونه‌که‌ت هه‌یه. تکایه بزانه نیگهرانیـیهکانت له چه‌ند ڕۆژانی داهاتوو له هزرمدا ده‌بن.
جارێـکی دیکه سوپاس بۆ نامه‌که‌ت. پـێمباشه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی کۆشکی سـپی بکه‌یت www.whitehouse.gov که به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام نوێده‌کرێته‌وه و له هه‌موو کاتێـک زیاتر چالاکتره.
دڵسۆزتان
باراک ئۆباما