Accessibility links

حامیدی: پیویسته‌ به‌ هاواری کوبانی بچین


 جه‌عفه‌ر حامیدی
جه‌عفه‌ر حامیدی

هه‌لێکی دیپڵۆماتی بۆ کورد هه‌ڵکه‌وتوه‌ که‌ له‌ ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا پارته‌کانی سیاسی یه‌کگرتنیان هه‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی کوبانی و به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر به‌ هێرشی داعش به‌ڕێز جه‌عفه‌ری حامیدی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ئاماژه‌ی ده‌کات که‌ به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیه‌ی له‌ ڕابردوودا خه‌باتکارانی کورده‌کانی پارچه‌کانی کوردستان له‌ کاتی خۆی دا به‌ هانای یه‌کتره‌وه‌ چوون، هاوکاری و یارمه‌تی دان بۆ ئێستا گه‌لێک به‌ گرنگ ده‌نرخێنیت.

کاک جه‌عفه‌ر، که‌ ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکڕات بووه‌، پێی وایه‌ پێویسته‌ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ناردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ رۆژئاوا ڕوون بکه‌نه‌وه‌. و پێ داده‌گرێت "له‌ هه‌ل و مه‌رجی ئێستا دا که‌ کوبانی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و کانتۆنانه‌ نیازیان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌، هه‌م ئێمه‌ به‌ هاواریان بچین و هه‌م باشووری کوردستان به‌ هاواریانه‌وه‌ بچن."

هه‌روه‌ها به‌ڕێز حامیدی شی ده‌کاته‌وه‌ که‌ پارت و رێکخراوه‌کانی به‌شه‌کانی کوردستان پیویستیان به‌ یه‌کگرتنی سیاسی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌ک ئاخاوتن داوای یارمه‌تی له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا بکه‌ن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:45 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG