ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە داوای نەسر ئەلحەریری سەرۆکی هاوبەندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە سەرۆکی تورکیا بۆ دەستگردن بەسەر ناوچەی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیـیەکانی سوریا.
نعمەت داوود، ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی" ئەم داوایەی سەرۆکی هاوبەندی نەک تەنیا هەڵوێستێکی نیشتمانپەروەرانە نیـیە، بەڵگو خاکی سوریا بە تەواوی دەخاتە بازاڕەوە."
وتیشی ئەنەکەسە کە بەشێکە لەو هاوبەندیـیەی ئۆپـۆزسیۆن، جەختدەکاتەوە لەوەی ئەو جۆرە داواکاریـیانە پـێچەوانەی ئامانجەکانی هاوبەندیـیە، بۆیە ئەو داوایەی نەسر ئەلحەریری لە ڕوانگەی خۆیەتی و ئەنەکەسە ڕەتیدەکاتەوە.
درێژەی ڕاپـۆرتەکە: