تورکیا و ئیسرائیل له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان په‌یوه‌ندییه‌کانیان چاک بکه‌نه‌وه، پش دابڕانی چه‌ند ساڵه، ئایا چ کاریگه‌رییه‌کیان ده‌بێت بۆ سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌که، به تایبه‌تی ئیسائیل به‌رده‌وامه له داکۆکی کردن له دروست بوونی ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد، له‌و باره‌یه‌وه نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی خه‌ڵات عومه‌ر ده‌ڵێت " دوو فایل له‌م په‌یوه‌ندییه به‌رامبه‌ر یه‌ک به‌کاری دێنن، پشتیوانی ئیسرائیله له کوردی هه‌رێمی کوردستان و سوریا که مایه‌ی نیگه‌رانی تورکیایه، ئه‌وانیش مه‌له‌فی پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و که‌رتی غه‌زه‌یان هه‌یه له هه‌مبه‌ر ئیسرائیل به‌کاری دێنن، به‌لام که‌یسی کورد به‌هێزتره."
هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوای ئه‌وه‌ش دێت که روسیا هه‌نارده‌کردنی گازی سروشتی بۆ تورکیا راگرت، له پاش خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه روسییه‌که له لایه‌ن تورکیاوه. له‌و باره‌یه‌وه خه‌ڵات ده‌ڵێت "ئیسرائیل وتورکیاش ره‌وشی ئه‌منی ناوخۆیان باش نییه، هه‌روه‌ها تورکیا دوای له ده‌ستدانی گازی سروشتی روسیا، پێویستی به‌گازی سروشتییه، هه‌رچه‌نده به‌نیازه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان رێکه‌وتنێک بکات بۆ هه‌نارده‌کردنی گازی سروشتی، به‌ڵام ئیسرائیلیش ده‌توانێت ئه‌و بۆشاییه‌ی بۆ پڕ بکاته‌وه."