که‌ریم ئه‌ڵلاوه‌یسی، چالاکێکی مافه‌کانی مرۆڤ له نۆڕوێژ، ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک له چالاکان که خۆیان وه‌ک پێشمه‌رگه‌کانی دێرین ده‌ناسێنن، تێکۆشانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ولات نوێ کردتۆهوه.
ئه‌و ناوه‌نده له سه‌ر بابه‌ته‌کانی جیگای سه‌رنج و ڕووداوه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات پلانی هه‌یه هه‌وڵێکی تۆکمه‌تر بده‌ن که به‌شێکیان بریتین له:
گه‌یاندنی زانیاری له سه‌ر پێشێکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان سه‌باره‌ت به نادادپه‌روه‌رییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و وه‌رگێرانیان به زمانه‌کانی تر که ببن به سه‌ر چاوه‌یه‌ک بۆ نیشان دانی زۆرداری ده‌رحه‌ق به کورده‌کان که به تایبه‌ت دۆخی کۆڵبه‌رانی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕیز ئهللاوهیسی ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ئه‌و کۆمه‌ڵه چالاکه کاریان په‌یوه‌ندی گرتن به پارته‌کانی سیاسی له وڵاته‌کانی جۆربه‌جۆر، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ حکومه‌تان و پاڕلمانی وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی مه‌سه‌له‌ی کورد به‌ره‌و قۆناخێکی تر بگوازنه‌وه.