ڕۆژی شه‌ممه به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری ڕه‌وه‌ندی کوردی سوریا له شـاری سلێمانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شـاره‌که و له‌وێوه داوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس و به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان کرد.
خۆپـیشـانده‌ران وێنه‌ی کوژراوانی شـۆڕشی سوریایان برزکردبووه‌وه و به‌رده‌وام هوتافیان له دژی ڕژێمی سوریا ده‌کێشـا و داوای ڕووخاندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و هاتنه کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێـکی دیموکراسیـیان له سوریا ده‌کرد.
له نێو خۆپـیشـانده‌ران فارس ته‌ممۆ کوڕی گه‌وره‌ی خه‌باتکاری کورد مه‌شعه‌ل ته‌ممۆ ده‌بینرا، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو له شـاری قامیشلوو له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکه‌وه تیرۆرکرا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 2 خوله‌که.