فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌كیه‌كه (پارتی و یه‌كێتی) چوار ساڵ زیاتر له‌شه‌ڕدا بوون، زۆر كاری نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری كراوه ، ناوچه‌ی وه‌رتێ ناوچه‌یه‌ك بوو كه زۆر شه‌ڕی به‌خۆوه بینیووه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه زۆر هه‌ستیاره، ئێمه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه له‌وێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێداگیرمان كرد خۆمان بپارێزین له‌وشه‌ڕه وه ئه‌و ناوچه‌یه هیچ هێزێكی تێدا نه‌بێت بۆیه هۆكاری نیگه‌رانی یه‌كێتی له‌مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه پێشتر ڕه‌وانه‌ی (زینی وه‌رتێ-ی) كرابوو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بوون و مانه‌وه‌ی هێزه‌كه بیره‌وه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی بیرخستینه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه به‌گونجاومان زانی كه ئه‌و هێزه له‌وێ نه‌مێنێت ئێستاش ئه‌م كێشه‌یه ده‌كرێت له‌ڕێگای نه‌مانی ئه‌و هێزه له‌و شوێنه كۆتایی پێبێت، ده‌شڵێت، پڕۆژه‌ی یه‌كێتی دوو ئیداره‌یی نیه به‌ڵكو یه‌ك ئیداره‌ییه به‌ڵام ڕایه‌كی گشتی هه‌یه كه جیاوازی ده‌كرێت له‌نێوان شاره‌كان، وه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆ-شی هه‌میشه هه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كردووه، وه زۆریش هه‌وڵیداوه زۆریش ناخۆشه هه‌مووجار بكه‌وێته‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنی بودجه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌یه‌ك، یا شه‌قامێك یاخود بۆ دروستكردنی شتێكی دیاریكراو بۆ سلێمانی، خۆی ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ناكرێت هه‌مووجار بیری حوكمه‌ت بخرێته‌وه پێی بوترێت ناوچه‌یه‌ك هه‌یه ناوی ناوچه‌ی (سلێمانی) پێویستی به‌ناردنی بودجه و یارمه‌تی هه‌یه"
" ئومێد هه‌یه پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه چاره‌سه‌ر، ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه تا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌وخراپتر نه‌ڕوات"
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" تاچه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندی و دۆخێكی گرژ و ناله‌بار له ئارادا بوو من ئێستا ناتوانم بڵێم ئه‌و دۆخه ڕه‌ویوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئومێدێك هه‌یه كه بتوانین كارێكی وابكه‌ین كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه زیانی به‌رنه‌كه‌وێت هه‌ردولا له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی كۆده‌بینه‌وه، به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌رهه‌بووه به‌ڵام به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ نا نوێنه‌رمان هه‌یه له‌ناو حكومه‌ت، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ئێمه ڕۆڵێكی باشیان گێڕاوه له‌و ڕوه‌وه په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌بووه له‌نێوان هه‌ردولادا پێم وایه هه‌ردولا هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه پێویست ناكات ئه‌م دۆخه گرژه به‌رده‌وام بێت هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه تا په‌یوه‌ندییه‌كه به‌ره‌و خراپتر نه‌ڕوات ئومێدمان هه‌یه كه‌بگه‌ینه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئارادابوو هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه به‌وشێوه‌یه‌ی كه پێویسته به‌ڵام پێم وایه ئه‌و دانیشتنه‌ی كه‌به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ه‌وان پارتی و یه‌كێتیدا ده‌كرێت ده‌توانێت بناغه‌یه‌ك دابنێت بۆ چاره‌سه‌ر."
" بابه‌تی ئه‌و هاوڵاتیه كورده‌ی ئێران په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمی كوردستان و هیچ لایه‌نێكه‌وه نیه له‌هه‌رێم "
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م دواییانه‌دا بونه بابه‌تی ناكۆكی و شه‌ڕی ساردی ڕاگه‌یاندنی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌وانه (ده‌نگۆی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كی كوردی ئێران (مسته‌فای سه‌لیمی) له‌لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێنه‌وه به كۆماری ئیسلامی ئێران و مه‌سه‌له‌ی جوڵه‌ی هێزه‌كان له‌زینی وه‌رتێ) وتی" بابه‌تی ئه‌و هاوڵاتیه كورده‌ی ئێران په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمی كوردستان و هیچ لایه‌نێكه‌وه نیه له‌هه‌رێمی كوردستان چونكه ئه‌و هاوڵاتیه له‌ناو خاكی ئێران ده‌ستگیركرابوه‌وه وه پێشتر حوكم درابوو دواتر حوكمه‌كه‌ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ كرا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هاتبووه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان."
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌شڵێت" مه‌سه‌له‌ی زینی وه‌رتێ یه‌كێكه له‌پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ به‌داخه‌وه هه‌موو جارێك كه گرژییه‌ك له‌نێوان دوو لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه په‌یدا ده‌بێت شوێنه‌واری شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ست پێده‌كرێت كه هێشتا ماوه لاوازی متمانه له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا كه‌زۆرجار له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی وادا ده‌بینین كه كێشه‌كه زوو چاره‌سه‌ر ناكرێت و به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندن ده‌چێت."
"له‌ناو حیزب ئه‌وه‌مان تاوتوێ كرد كه جارێكی تر نابێت ڕێگه بده‌ین هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ بچێته‌وه "
هه‌روه‌ها فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ڕایگه‌یاند"هه‌مووان ده‌زانین كه‌شه‌ڕی ناوخۆ له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك گرژییه‌ك له‌نێوان دوو لایه‌ندا هه‌ڵنه‌گیرساوه به‌ڵكو له‌سه‌ر چه‌ند دوكانێك سه‌ری هه‌ڵداوه له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك كه كێشه‌ی زینی وه‌رتێ هاته ئاراوه هه‌موو هاوڵاتیه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ترسا ئه‌وه‌ی كه له 1994 سه‌ریهه‌ڵدا جارێكی تر دووباره بێته‌وه، وه ئێمه له‌ناو حیزب ئه‌وه‌مان تاوتوێ كرد كه جارێكی تر نابێت ڕێگه بده‌ین هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ بچێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی كه بابه‌تێك نیه نه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت وه‌زیر فرمانێكی ده‌ركردووه ده‌توانرێت هه‌ر به‌فرمانێكی تری وه‌زیر فرمانه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان تا ئێستا ڕۆڵێكی باشی گێراوه و نه‌یهێشتووه كێشه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر بچێت به‌ڵام پێویستی به‌كاری زیاتره كه نه‌هێڵین كێشه‌كه به‌ره‌و كێشه‌ی تر بچێت كه تا ئێستاش ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ر هه‌رماوه وه كاری سه‌ره‌كیمان گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بێت له‌نێوان هه‌ردوولایه‌ندا."
"مانه‌وه‌ی هێزه‌كه بیره‌وه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی بیرخستینه‌وه "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی یه‌كێتی به‌ناردنی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه‌له‌سه‌ر فرمانی كاندیدی خۆتانه هێزتان نارد و پێی نیگه‌ران بوون؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی" چونكه هه‌ردوای ناردنی ئه‌و هێزه داوامان كرد كه ئه‌و هێزه له‌وێ نه‌مێنێت به‌ڵام مانه‌وه‌ی هێزه‌كه بیره‌وه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی بیرخستینه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه به‌گونجاومان زانی كه ئه‌و هێزه له‌وێ نه‌مێنێت ئێستاش ئه‌م كێشه‌یه ده‌كرێت له‌ڕێگای نه‌مانی ئه‌و هێزه له‌و شوێنه كۆتایی پێبێت."
"داوامان له‌وه‌زیری پێشمه‌رگه كردووه فرمانی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ده‌ربكات "
بۆچی به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه كه كاندیدی خۆتانه ناڵێن كه ئه‌و هێزه بكشێنێته‌وه؟
ئه‌سه‌سه‌رد له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" وه‌زیری پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌توانن ئه‌و هێزه بكشێننه‌وه پێم وایه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری باش له‌نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵێ داوامان له‌وه‌زیری پێشمه‌رگه كردووه فرمانی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ده‌ربكات ئه‌ویش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدابوو كه‌له‌كاتێكی دیاریكراودا فرمانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناردنی ئه‌و هێزه ده‌ربكات به‌ڵام داوای كردبوو كه كات بدرێت به‌ڕێگای دیبلۆماسی پێێش ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت ئێمه‌ش هه‌روامان كردووه، پێم وایه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات ."
دوێنێ سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتووێژێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو" ناردنی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌بووه له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنه‌كان بووه بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ڕێگریكردن له‌هاتنی هاوڵاتیان به‌قاچاغی."
به‌ڵام سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك هێز له‌سه‌ر شاخ بوو ناتوانێت كۆنترۆڵی خواره‌وه بكات ئه‌گه‌ر دزه‌كردنی به‌قاچاغ له ئێرانه‌وه هه‌بێت بۆناو هه‌رێم ناچێته سه‌ر چیاكه و له‌چیاكه‌وه بێته خواره‌وه به‌دۆڵه‌كه‌دا ده‌ڕوات له‌به‌رئه‌وه پێویست به‌هێز ناكات بچێته سه‌رچیاكه ئه‌گه‌ر هێزی-شی پێویست بێت ده‌بێت هێزه‌كه بێته‌سه‌ر ڕێگاكه و ڕێگاكه بگرێت."
"خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن بوونی هه‌ر هێزێك یاده‌وه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆمان بیرده‌خاته‌وه "
هاوكات ڕه‌تیشیكرده‌وه" یه‌كێتی و هێزه‌كانی حه‌فتای ئه‌و حیزبه هه‌ماهه‌نگییان هه‌بوبێت له‌گه‌ڵ (چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان) په‌كه‌كه، ده‌شڵێت" به‌ڵام ئه‌و سنوره په‌كه‌كه‌ی لێیه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و هێزه‌ی كه‌هاتووه هه‌ندێك ئه‌ركی پێسپێردراوه كه‌ڕه‌نگه دژی ئه‌وان بێت ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌وه نیه، به‌ڵام پێمان وایه بوونی ئه‌و هێزه له‌وێ بیره‌وه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆمان بیرده‌خاته‌وه وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش خۆیان داوایان كردووه نه‌هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌هی پارتی، نه‌یه‌كێتی نه‌په‌كه‌كه كه‌س له‌وێ نه‌مێنێت چونكه بیره‌وه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیان بیرده‌خاته‌وه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌درێژه‌ی وتووێژه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وت" ئێمه‌ه ده‌بێت "واقیعیانه" سه‌یری بابه‌ته‌كان بكه‌ین، هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌كیه‌كه چوار ساڵ زیاتر له‌شه‌ڕدا بوون، زۆر كاری نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری كراوه به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه‌له‌سه‌ر سنوری هه‌ردولا بوون، ناوچه‌ی وه‌رتێ ناوچه‌یه‌ك بوو كه زۆر شه‌ڕی به‌خۆوه بینیووه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه زۆر هه‌ستیاره، ئێمه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه له‌وێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێداگیرمان كرد خۆمان بپارێزین له‌وشه‌ڕه وه ئه‌و ناوچه‌یه هیچ هێزێكی تێدا نه‌بێت."
به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌وترێت هێزی هاوبه‌شی نێوان پارتی و یه‌كێتیه؟
له‌وه‌ڵامدا سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی" هێزی هاوبه‌ش-یش بێت خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ قه‌وما ئه‌و هێزه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، چه‌كداری هه‌ردولای تێدایه ئه‌گر مه‌سه‌له هاتسه‌رگرژی یه‌كگرتووی له‌ناو ئه‌و هێزه هاوبه‌شه نامێنێت له‌ناوخۆیدا ده‌بێته دوو له‌ت و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كات، ده‌بێت "حه‌ساسیه‌ت"ی ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌میشه به‌رامبه‌ر یه‌كتری وه‌ربگیرێت ئێمه پێمان وایه شه‌ڕی ناوخۆ كارێكی زۆر قێزه‌ون بوو هه‌وڵبده‌ین جارێكی تر ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه چونكه كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر هه‌ردولا هه‌بوو."
"ناكرێت هه‌مووجار بیری حوكمه‌ت بخرێته‌وه پێی بوترێت ناوچه‌یه‌ك هه‌یه ناوی ناوچه‌ی (سلێمانی) پێویستی به‌ناردنی بودجه و یارمه‌تی هه‌یه....خۆی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆ-شی هه‌میشه هه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كردووه "
ده‌رباره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ندێك كادیری یه‌كتی نیشتمانی كوردستان بۆ دوو ئیداره‌یی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت" ئێمه تا ئێستا حوكمه‌تێكی هاوبه‌شمان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ دوو ئیداره‌یی پێشكه‌ش نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش پڕۆژه‌مان یه‌كخستنی ئیداره و یه‌ك ئیداره بوو وه تا ئێستاش هه‌رماوه، به‌ڵام ڕایه‌كی گشتی هه‌رهه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نایه‌كسانیه‌ك هه‌یه له‌شێوه‌ی دابه‌شكردنی یارمه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ناوچه‌كان هه‌ر بۆ نمونه كه‌ده‌چیته لای هاوڵاتی نه‌ك كادیری حیزبی باسی ئه‌وانه ناكه‌م هاوڵاتی ئاسایی بچۆره لای باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن پێش مانگێك له‌دهۆك لافاو ڕویدا زیانێكی زۆری به‌هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه گیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كسه‌ر قه‌ره‌بووی ئه‌و زیان لێكه‌وتووانه‌ی كرده‌وه به‌ڵام كاتێك هه‌مان لافاو له‌هه‌مان شوێن وه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش له قه‌ڵادزێ و ڕانیه ڕویدا به‌ڵێنیشیان پێدرا كه قه‌ره‌بوویان بكرێته‌وه به‌ڵام تا ئێستا قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه بۆ نمونه پارێزگاری سلمانی هاته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن باسی له‌وه‌كرد كه نزیكه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێت پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بودجه‌ی بۆ نه‌نێردراوه به‌ڕێچاوكردنی ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیه له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ئه‌مه ڕایه‌كی گشتیه له‌م ناوچیه‌دا ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌موو وه‌زیره‌كانه كه‌چاره‌سه‌رێكی ئه‌م هه‌ستكردنه بكه‌ن به‌چه‌وساوه‌یی و سته‌ملێكراوه‌یی ئه‌م ناوچه‌یه(سلێمانی)."
به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له حیزبه‌كه‌ی به‌ڕێزته ئه‌و باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕای گشتی نه‌كردووه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ؟
له‌وه‌ڵامدا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت"خۆی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆ-شی هه‌میشه هه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كردووه، وه زۆریش هه‌وڵیداوه زۆریش ناخۆشه هه‌مووجار بكه‌وێته‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنی بودجه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌یه‌ك، یا شه‌قامێك یاخود بۆ دروستكردنی شتێكی دیاریكراو بۆ سلێمانی، خۆی ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ناكرێت هه‌مووجار بیری حوكمه‌ت بخرێته‌وه پێی بوترێت ناوچه‌یه‌ك هه‌یه ناوی ناوچه‌ی (سلێمانی) پێویستی به‌ناردنی بودجه و یارمه‌تی هه‌یه."