لە هەشتەمین کۆبوونەوەی پـێنج قۆڵی نێوان حزبە سەرەکیـیەکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کە ڕۆژی پـێـنجشەممە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، دوو ڕێگە بۆ چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم خرایە ڕوو.
یەکەم: سەرۆکی هەرێم لە نێو پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتێـکی زۆری هەبێت.
دووەم: لە نێو خەڵک هەڵبژێردرت، بەڵام بە دەسەڵاتێـکی کەمتر.
لە ئێسـتادا پارتی دیموکراتی کوردسـتان دەبێت یەک لەو دوو ڕێگەیە هەڵبژێرێت.
بەڵام پـرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا یەکلاییکردنەوەی چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆک، کێشەی ئێسـتا سەرۆکی هەرێم چارەسەر دەکات، لە کاتێـکدا دوو خولی سەرۆکایەتی لەگەڵ دوو سـاڵ زیاتریش لە پـۆستەکەدا بووە؟
ئایا مانەوەی سەرۆک لە پـۆستەکەی کراوە دەبێت، واتە بۆی هەبێت سێبارە و چوار بارە خۆی کاندید بکاتەوە؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزە بوو:
بێستون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان.