ماوەیەکە هەرێمی کوردستان رووبەرووی ژمارەیەک زەمین لەرزە بووەتەوە، بەگوڕترینیان ئەوەی ناوچەی سەرتەکی بەمۆو دەربەندیخان و هەڵەبجەبوو. ئەو روداوە سروشتییە دڵەراوکیی خستووەتە ناو خەڵکەوە، بەڵام با بزانین شارەزایانی ئەو بوارە چییان لەبەر دەستە ئایا هەرێمی کوردستان رووبەڕووی زەمین لەرزەی گەورەتر دەبێتەوە. لەو بارەیەوە ئەژی چەتۆ وتەبێژی بەڕێوبەری کەشناسی هەرێمی کوردستان وتی "زانست نەیتوانیوە دەستی بەو زانیارییەبگات کە کەی زەمین لەرزە روودەدات، بەلام کوردستانیش لە سەرهێڵی زاگرۆزە، هێڵێکی بومەلەرزەیەو بەناوجەرگەی کوردستاندا تێ دەپەڕیت."
کوردستان بە بارودۆخێکی خراپی ئابووریدا گوزەر دەبێت، بومەلەرزەش شتێکی نوێیە بۆ هەرێمەکە، ئەو کارمەندەی حکومەت باس لەوە دەکات کە ژووری تایبەت بەو روداوە سروشتییە لە سلێمانی هەیەو زۆر بەکارە، دەشڵیت "ئامێری پێشکەوتووی تێدایەو ئێستا لەگەڵ ژووری زەمین لەرزەی جیهانی داتاکان دەدرێت و بلاو دەبنەوە."
ئەژی لەم جاوپێکەوتنە بە پێویستی دەزانێت کە هاوڵاتیان تەنها چاوەڕوانی راگەیاندن نەبن خۆیان هوشیار بکەنەوە، "زانیاری زۆری خۆ پارێزی لە جیهاندا هەیە پێویستە خەڵکیش خۆی هەوڵ بدات رۆشەنبیری گشتی لەسەری هەبێت."