هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەیەو بەڵام دەنگۆی دواخستنی ئەم هەڵبژاردنەش لەئارادایە. پاش دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوەو لەمانگی 9 ی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، ئایا ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم پڕۆسەیە چۆن دەبێت؟ ئایا هیچ پێشنیازگەلێکی دیاریکراو لەئارادایە بۆ دواخستنی وادەکە؛ ئایا دامەزراوە حکومی و حیزبی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و خودی کۆمەڵگەی کوردی ئامادەن بۆ ئەم هەڵبژاردنە؟ ئایا چ ئامادەکارییەکی ئیداری و شارستانی بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوەو دەکرێت؟ ئایا تۆماری دەنگدەران لە ناوی دووبارەو مردوو و زیادە پاککراونەتەوە یان نا؟
ئاسۆ جەبار بۆ تیشکخستنە سەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندییەکی راستەوخۆیان هەیە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە وتووێژی لەگەڵ بەرێوبەری گشتی کردارەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاراس رەسوڵدا سازکردووە...
ئاراس رەسوڵ دەڵێت "ئاماژەیەک لەلایەن حیزبەکانەوە لەئارادا نیە کە هەڵبژاردن دوابخەن، تەنها دەنگۆویە."
دەشڵێت "بوونی رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانیش بەشێکی گرنگی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکەن، نەزاهەت و شەفافییەتی پڕۆسەکە لەدەستی ئەواندایە."
سەبارەت بە شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش ئاراس رەسوڵ دەڵێت "ئێمە ئامێری ئەلکترۆنی هەڵبژاردن بەکارناهێنین، بەشێوازێکی کلاسیکی ئەنجامی دەدەیەن."
سەبارەت بە ساختەکاریش دەڵێت "لەهەموو دنیادا رێوشوێنێک نیە بۆ بەرگرتنی تەواوەتی لە ساختەکاریی."