سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی نزیک له یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ولێری پایتەخت دەڵێت ئەمڕۆ پـێنجشەممە ژمارەیەک چەکداری بەرپـرسێـکی باڵای هەرێم چوونەتە سەر ماڵەکەیان بە مەبەستی دەسـتگیرکردنی، بەڵام لەوێ نەبووە و لە بری ئەو براکەیان بردووە.
لە وتووێژێـکدا بۆ ده‌نگی ئه‌مەریکا سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر ده‌ڵێت "له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی سه‌ر به کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی له ماڵه‌که‌ی خۆمان له بری من براکه‌یان رفاندووم".
ناوبراو هۆکاری ئه‌مە بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که وتارێک له سایتی لڤین پرێس بڵاوبووه‌ته‌وه به ناوێکی خوازراو و باسی له کۆسره‌ت ره‌سول دەکات، سه‌رتیپ جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندی به‌و وتاره‌وه نییه و ناشزانێت باسی چی ده‌کات و وتیشی "نازانم ئه‌و وتاره باسی چی ده‌کات، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردم که ئه‌و وتاره من نووسیومه."