لە زۆربەی ئەو روداوە سیاسی و ئاسایشیانەی کە لە هەرێمی کوردستان رویان داوە، بەردەوام رۆژنامەوان دەبنە ئامانچ لە لایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە و روبەرووی توندوتیژی و لێدان و سووکایەتیپێکردن دەبنەوە.
لە روداوی تەقەکردن لە ریستورانتی هووکەباز هەولێر کە بووە هۆی کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێرو دووهاوڵاتی سیڤیڵ . سەرەڕای رێگری لە رۆژنامەوانان، هەندێکیان روبەرووی لێدان و هەڕەشە بونەتەوە، لەو بارەیەوە بەرپرسی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەوانان رەحمان غەریب دەڵێت "نەک ئەو روداوە بەردەوام رۆژنامەوانان دەکرێنە ئامانجی دەزگا ئەمنییەکان، هەردوو لایەنەکە بۆ زانیاری بەدەست هێنان لەوێن، بەلام لەو روداوەدا حکومەت کەم تەرخەم بوو، لە دیاری نەکردنی شوێنی روماڵ بۆ رۆژنامەوانان، هەروەها هیچ لێدوانێکی فەرمیشیان نەبوو، تا هەواڵی سەرەتایی روداوەکە بزانرێت و رۆژنامەوانان نەکەونە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵەوە، یەکێک لەو کارەساتانەی تر داخستنی تۆڕی کۆمەڵایەتی بوو بۆ ماوەی 4 سەعات، لە پیناو بەرگرتن بۆ قسەکردن وراگۆڕینەوە لەو روداوە".
لە وتوێژەکە باس لەوەش کراوە کە میدیای سلێمانی و میدیای هەولێر هەر لایەو بە شیوەیەک روداوەکەیان گێڕاوەتەوە، هەروەها دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم 9 کابینەی حکومەتی بەڕێ کردووە، هێشتا لەکاتی ئەو روداوانە میدیا جێ دەهێڵن بۆ بەلاڕێ بردنی روداوەکە، لەو بارەیەوە رەحمان دەڵێت "زانیاری پێدان لە هەرێمی کوردستان لەئاسی نهێنیدایە. پێویستە ئەوە نەمێنێت و بوار نەدرێت رۆژنامەوان لێکدانەوەی بۆ هەوال وروداوەکان بکات."