Accessibility links

ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە شاری سلێمانی


لە شاری سلێمانی مەراسیمی ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیرا جگە لەدامودەزگاكانی حكومیەكان لەكوچە و كۆڵان و شەقامەكاندا ئاڵای كوردستان هەڵكرابوو گەنجان بەجلی كوردییەوە هاتبونە سەر شەقامەكان.

لەوبارەیەوە كانی كەمال یەكێكە لەو كچە كوردانەی كە بۆ ڕۆژی ئاڵا جلی كوردی پۆشیبوو ئەو بەدەنگی ئەمریكای وت:بۆ ڕۆژی ئاڵا كە ڕۆژێكی نەتەوەییە لامان خۆمان گۆڕیوە و جلی كوردیمان پۆشیووە"

هەروەها لەخوێندنگاكانیدا مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای كوردستان بەرز ڕاگیرا لەوبارەیەوە ساڤین سۆران وتی:لەخوێندنگاكەمان ڕۆژی ئاڵامان بەچەندین نمایش بەرز ڕاگرت"

هەروەها ئەو شوێنانەی كە جلی كوردی و ئاڵای كوردستانیان دەفرۆشت لەناو بازاڕەكاندا باس لەوەدەكەن كە فرۆشی ئەوان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا زیادی كردووە.

سیروان ئەحمەد دوكاندارێكی فرۆشی جلی كوردییە ئەو وتی:فرۆشیاری تایبەتیم لەچینی گەنجان هەبووە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا كە خەڵكی بۆ ڕۆژی ئاڵا جلی كوردی دەپۆشن"

لەساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە. ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵکرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:52 0:00

XS
SM
MD
LG