به‌رزان حه‌مه وه‌کو رۆژنامه‌نووس و نوسه‌رێکی ره‌خنه‌گر لای وایه هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌که له‌جێگه‌ی خۆیدایه، به پێچه‌وانه‌ی رای زۆرێک له گه‌نجه‌کانی نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که به ئه‌نجومه‌نی به‌ساڵاچووانی ناوده‌به‌ن، به‌رزان ده‌ڵێت "پێگه دان به‌و که‌سانه‌ی که قاڵن له سیاسه‌ت باشتره، چونکه ئه‌وان فاکوفیکی سیاسی ئه‌و حیزبانه‌ی تر باش ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌و بزاتنهوهیه ناتوانێت وه‌کو حیزبی ته‌قلیدی ره‌فتار بکات، چونکه جه‌ماوه‌ره‌که‌ی پێی رازی نابێت."
به‌رزان باش له‌وه‌ش ده‌کات که ئه‌و هه‌ڵبژاردنه فۆرمه ته‌قلیدییه‌که‌ی پارته‌کانی تر بووه‌و هه‌مان پرۆسە دووباره‌بۆته‌وه، به‌ڵام جیاوازه له رووی دی‌دا "ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌کار جێبه‌جێی کرد که جێگه‌ی رێکخه‌ره‌که‌یان پڕ کرده‌وه، خانه‌ی به‌رێوبردنیان بونیاد نا که به‌هۆی نه‌خۆشی کتوپڕی نه‌وشیروان موسته‌فاوه زۆر شت وه‌ستا بوو، به تایبه‌تی دانوستان له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌کان، له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌گه‌ڵ پارتیشدا ده‌گه‌نه ئاکامێک."
به‌رزان له درێژه‌ی وتوێژه‌که پشت به‌و مێژووه‌ی رابردووی رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌به‌ستێت که له خولی دانوستانه‌کانی شه‌ڕی نێوخۆی یه‌کێتی و پارتی رۆڵێکی کارای گێڕاوه، ئه‌و ده‌ڵێت "کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی دانوستان که‌رێکی سیاسی باشه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دام گرفته‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌بات."