پاش ئەوەی رۆژنامەی ئاوێنە هەواڵی تاپۆکردنی سەرجەم موڵکەکانی نەوشیروان موستەفای بڵاوکردەوە، کە لەسەر هەردوو کوڕەکەی نما و چیا تاپۆکراون، ئەم وتوێژە لەگەڵ سەردار موحەمەد سەرنووسەری رۆژنامەکە سازدراوە سەردار "روونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو دۆکیمێنتەکە دەدات"، بە تایبەت دۆکیمێنتەکە لەسەر کەسایەتییەکی دیاری وەکو ڕێبەری کۆچ کردووی بزوتنەوەی گۆڕانە نەوشیروان موستەفا، وەک ڕابەری بزوتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆن لە دژی گەندەڵی و ئەو نایەکسانیانەی لە هەرێمەکە هەیە.
سەردار سەبارەت بەوەی ئەو گردەی کە ناسراوە بە گردی زەرگەتە و ڕووبەرەکەی 122 دۆنمە و مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕانە، ئێستا موڵکی دوو کوڕەکەی نەوشیروان موستەفایەو دەشڵێت "ئێستا ئەو بزوتنەوەیە یەک سەرجاوەی داهاتیان بەدەستەوە نییە."