Accessibility links

لیوا محه‌مه‌د حاجی قادر: حه‌ویجه‌ کلیله‌که‌یه‌


یه‌کێک له‌و به‌رانه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له‌ عێڕاق ، پارێزگای که‌رکوکه‌، تاوه‌کو ئێستا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌کانی داعش بگرن و زۆر ناوچه‌شیان لێبستێننه‌وه‌، به‌لام له‌م وتوێژه‌دا لیوا محه‌مه‌د حاجی قادر به‌رپرسی میحوه‌ری داقوق ده‌ڵێت "کلیلی ئاسایشی ناوچه‌که‌ به‌ نده‌ به‌ گرتنه‌وه‌ و کۆنترۆڵ کردنی قه‌زای حه‌ویجه‌ و ناحییه‌کانی ره‌شادو ریاز."

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌کارییه‌کان، بێ چوونه‌ ناو ورده‌کارییه‌کان وتی "ئاماده‌باشی کراوه‌و کاری بۆ ده‌کرێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌ رزگار کردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه‌ هه‌یه‌."

حه‌ویجه‌ نزیکه‌ی 40 کیلۆمه‌تر له‌ خوارووی خۆرئاوای که‌رکوکه‌وه‌ دوره‌و قه‌زایه‌کی عه‌ره‌بی سونه‌ نشینه‌و ناوچه‌یه‌کی ستراتیژییه‌و بۆ چه‌کداره‌کانی داعش چه‌قی ناردنی هێزو پیداویستییه‌ بۆ هێزه‌ جیاوازه‌کانیان و ناوچه‌یه‌کی ده‌شتی فراوانیش به‌ موسڵیان ده‌به‌ستێته‌وه‌، گرتنه‌وه‌ی دابڕانی نێوان موسڵ و ئه‌و ناوچه‌یه‌ دروست ده‌کات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:37 0:00

XS
SM
MD
LG