ڕۆژی سێشەممە لەبەردەم فاملی موڵ لە هەولێر فارس محەمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی كۆمسیۆنی باڵا و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەی دێرین و كادیری یەكێتی نشتیمانی كوردستان درایە بەر دەستدرێژی گولە و كوژرا ، سەبارەت بە كوشتنی بەرێوەبەری كارگێڕی كۆمسیۆن ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە پەیوەندی بە كۆمسیۆنەوە نیە و ڕووداوەكە كێشەیەكی كۆمەڵایەتیە و خەڵكی دیكەش پێشتر كوژراوە.
لەبارەی كوژرانی فارس محەمەد پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی و كادیری ئەو حیزبە لە هەولێر دەنگی ئەمەریكا ووتوێژێكی لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان كردووە ، لەبارەی ئەم ڕووداوەوە وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان دەڵێت ڕووداوێكی زور دلتەزێنە داخی گرانمان بۆ لە دەستدانی كادیرێكی لەو بابەتە پێم وایە نەك یەكێتی بە تەنها هەولێر و خەڵكی كوردستانیش زەرەری كرد بە كادیری كارامەی جووتیاری و پیشەیی شارەزا ، بەتایبەتی لەم ماوەی دوایی وەكو پیاوێكی ناسراو بۆ بە ئەندامی كومسیۆنی باڵای هەرێمی كوردستان ئەكید دەورێكی گەورەی دەدیت لە خاوكردنەوەی گرژیەكان و لە سەر خستنی ئەو پرۆسە دیموكراسیانەی كە هەبوو ئەوەی دەستدرێژی كرد بە هەر مەبەستێك دەسدرێژی كرد بەڵام زەرەرێكی گەورەی لە هەرێمی كوردستان لە خەڵكی كوردستان لە یەكێتی نشتیمانی دا حاڵی حازر پێم وایە ئیمە پەلە نەكەین چاوەرێ بكەین كە دام و دەزگا ئەمنیەكان پۆلیس بە دەوری خویان هەڵسن بۆ دوزینەوە بۆ ئەوەی مەسەلەكە بەلارێدا نەبەن هەریەكە تەسریحێك بدات چاوەرێ بكەین تا ئەوان دوای لێكولینەوەیەكی ورد دەگەنە ئەنجامێك تەنها ئەوەی كە داوامانە لە هەریەكێك لە برادەران لە كەس و كاری كاك فارس هەر زانیاریەكیان هەیە بدەنە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی سودی لێ وەربگرن.
سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت كاك فارس لە تەمەنی چواردە و پازدە ساڵیەوە دەناسم و كەس و كاریشی هەمووی دەناسم و خەڵكی یەك مەنتیقەین و بە ژیانی كاك فارس زەرەری بۆ كەس نەبووە و موشكیلەی لەگەڵ كەس نەبووە و سوێندی ئەوە ناخوم مومكینە یەكێك لە كەس و كارەكانی موشكیلەیەكی هەبێ بەڵام كاك فارس خوی نە زەرەری كەسی هەبووە نە كێشەی لەگەڵ كەس هەبووە .
سەبارەت بەوەی كە دەزگا ئەمنیەكان چیان بەوان گووتووە لەسەر ئەو ڕووداوە ، وتەبێژەكەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان دەڵێت هیچیان نەگووت ئەوەی كە بیستم مودیری ئەمن لە هەولێر باسی ئەوەی كردووە كە ئەمە ڕەنگە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بێت، پەلەی كردووە پێویستە چاوەڕێ بكات لێكولینەوەیەكی وورد بكات بۆ ئەوەی بەلارێدا نەچێت كەلیمەیەكی ئەو زانیاریەكی غەڵەتی ئەو ڕەنگە تووشی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی ترمان بكات ، بویە پێم وایە ئینسان ئاگای لە وتەكانی بێت و دیقەت بكات لە لێكولینەوەكە بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە نەدات .