Accessibility links

لافاو دانیشتووانی گەڕەکی توپزاوای ئەحمەدی لە هەولێر هەراسان دەکات


بەهۆی بوونی لافاوەوە دانیشتووانی گەڕەکی توپزاوای ئەحمەدی لە هەولێر توشی زەرەر و زیانێکی زوری مادی دەبن و هاووڵاتیانی ئەو گەڕەکە تەواو هەراسان بوونە بەدەست لافاوەوە بەهۆی تیژرەوی لافاوەکە ترسی زیانی گیانیان هەیە بەشێکی زوریان ماڵەکانیان جێهێشتووە و ڕوویان لە گەڕەک و شوێنەکانی تر کردووە و منداڵەکانیان ناتوانن بچنە قوتابخانە و دەڵێن چەندین جارە داوا لە کاربەدەستانی شار دەکەن کەوا ئەو کێشە و گرفتانەی گەڕەکەکەیان بۆ چارەسەر بکەن بەڵام هیچ سودی نیە.

بەشدار رەزا بەڕێوەبەری شارەوانی پێنجی هەولێر لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەڵێت پێشتر ئەو گەڕەکە گوند بووە بەلام ئێستا کراوەتە گەڕەکی توپزاوای ئەحمەدی نەخشەی بۆ دەرچووە ، زور بە هەرەمەکی بە بێ بەرنامە درۆستکراوە بە بێ ئاگاداری شارەوانی و بە بێ ئەوەی مۆلەتی شارەوانی وەربگرن ، چەند ماڵێک لەسەر ڕێرەوی ئاوەکە خانوویان درۆستکردووە و ڕێرەوی ئاوەکەیان داخستووە و کێشەی سەرەکی کە لافاو درۆست دەبێت هۆکاری سەرەکی خویانن کە ئەو کێشەیان بۆ درۆستکردووین .

خەڵکی ئەو گەڕەکە دەڵین چەند کەسانێک هەستاون ئەو پارچە زەویەیان فرۆشتووە و بازرگانیان کردووە بویە لە ئێستاشدا ناکرێت ئەوان باجی ئەو کەسانە بدەن و لافاو درۆست بێت ؟

بەڕێوەبەری شارەوانی پێنجی هەولێر دەڵێت حکومەت ئیجرائاتی لەگەڵ ئەو کەسانە کردووە کە ئەو تەجاوزاتەیان کردووە کاتی خوی ئەوانە سەر بە شارەوانی نەبووە چونکە گوند بووە و سەر بە ناحیەی قوشتەپە بووە و ئەوانەی تەجاوزاتیان کردووە و حکومەت داویەتی بە دادگا و خەریکن ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت .

بەڵام ئەو هاووڵاتیانە دەلین ئەو پارچە زەویانەی کە کڕیویانە هەمووی بە کیتاب و بەشێوەیەکی ڕەسمیان کردووە بە خانوو ؟

بەشدار رەزا دەڵیت ئەو کاتەی کە کڕیویانە بە بە تەجاوز کڕیویانە و بە تەجاوز کراوەتە خانوو تەنها ئیستا نەبێت ئەوە ساڵێکە کراوەتە ڕێپێدان .

چارەسەری کێشەی ئەوان چی دەبێت کە لافاو لەگەڕەکەیان هەڵدەستێت ؟ئەو خانووانەی کە ڕێ پێدراون هیچ کێشەیەکیان نیە بەڵام ئەوانەی کە تەجاوزن و کێشەیان درۆستکردووە کیتابیان بۆ پارێزگا بەرزکردووتەوە کەوا لیژنەی قەرەبو پێکبهێنرێت و ئەو خانووانەی کە زەرەریان هەیە تێک بدرێن و لە شوێنێکی تر پارچە زەویەکیان پێ بدرێت و قەرەبو بکرێنەوە و لە سەر ڕینماییەکانی شارەوانی درۆست بکرێنەوە .

ئایا شارەوانی کیتابی بۆ پارێزگاری هەولێر ناردووە تا بەدەم کێشەی هاووڵاتیانی گەڕەکی توپزاوای ئەحمەدیەو بێت ئایا وڵامی پارێزگار چی بووە ؟

کیتابیان بەرزکردووتەوە پارێزگاری هەولێریش خەریکن بە دانانی لیژنەیەک بۆ قەرەبوکردنەوەیان چونکە قەرەبوکردنەوەی زەوی و زار دەبێت ئەمری پارێزگاری هەولێری پێ دەربچێت لە لایەن شارەوانیەوە نیە.

چەند داواکاریەکیان هەیە بەڵام دەڵێن ئەوان لە سەر ئەرکی خویان شەقام و کێشە و گرفتەکانی تر چاکی دەکەن تەنها داواکاریان لە حکومەت ئەوەیە کە مەزرا و رەسیفەکانیان بۆ چاک بکرێت ؟

هەندێک خانوو هەیە دەستکاری کراون ئەوانە رێرەوی شەقامی ئەوان دەگرێت تاکو ئەو تەجاوزانە هەڵنەگیرین ناتوانن هیچ خزمەتگوزاریەکیان بۆ بکەن، درۆستکردنی مەهوڵ و زیراب و ئەوانە کولفەیەکی زور گەورەی پێویستە چونکە گەڕەکێکی زور گەورەیە بویە لەو قەیرانەی ئێستا زور زەحمەتە حکومەت بتوانێت مەجاریان بۆ بکات.

ئەوان چاوەڕێی چی بکەن کە لەگەڵ بوونی هەر بارانێک ئاو دەچێتە نێو خانووەکانیان و لافاو درۆست دەبێت و زیانێکی زوری مادی درۆست دەکات و لە ئێستاشدا ترسی ئەوەیان هەیە زیانی گیانی بە دوواوە بێت ؟

بە زوترین کات ئەو لیژنەیە دەست بەکار دەبێت و دەست بە قەرەبوکردنەوەیان دەکەین و دەست بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیان دەکەین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:20 0:00

XS
SM
MD
LG