ژمارەیەکی زور لە مامۆستایانی گرێبەست کە وەک خویان دەڵێن بە نوێنەرایەتی شەش هەزار مامۆستا هاتوونەتە پێش پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەربرینی ناڕەزایی لەبارەی دانەمەزراندنیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یادگار محەمەد رێکخەری خوپێشاندانەکە دەڵێت داوای بوون بە هەمیشەیی دەکەن لە ڕووی یاساییەوە ئەو داواکاریە بە پالپشت بە رێنمایی دارایی ژمارە 39 لە یاسای بودجەی گشتی 2013 هەر مامۆستایەک 3 ساڵی تەواوکرد دەبێت بکرێتە هەمیشەیی لە ڕووی ماف و دەستکەوتەوە ئەوان وەک مامۆستایانی هەمیشەیی ئەرکیان زیاتر و قورسترە کەمتر نیە بەڵام لە ڕووی دەروونیەوە ئەوان زور نامورتاحن بویە مامۆستایانی گرێبەست وەکو پلە دوو لە ناوەندەکانی خوێندن سەیرکراون ، هەروەها دەشڵێت ئاستەنگی هاتوچوو و دووری شوێنی دەوامی مامۆستایانی گرێبەست لە شوێنی نیشتەجیبوونیان کە هەرهەموویان لە قوتابخانە و لادێ دوورەکاندا دەوام دەکەن ئەمەش گرفتی دارایی بۆ درۆست کردوون لەبەر ئەم هۆکارانە و چەندین هۆکاری تر داوای هەمیشەیی دەکەن و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان ئەوان بەڵێن دەدەن کە ئەم خوپێشاندان و گردبوونەوانە بەردەوام دەبن تا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنی لێدەکەوێتەوە.
محەمەد ئیبراهیم نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستاندا بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەوان ژمارەیان نزیکەی شەش هەزار مامۆستای گرێبەستە لە هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی بە دوو وەجبە دامەزران بە گرێبەست بریار وابوو دوای سێ ساڵ فەرمانبەر لە خزمەتی گرێبەستایەتی حکومەت بیانکاتە هەمیشەیی بەڵام تا ئێستا حکومەت دەنگی نیە و چەندین جار سەرەدانی وەزارەتی پەروەردە و پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە بەڵام حکومەت تا ئێستا ئامادە نیە یەک لێدوانیش بدات.
زەهرا عەلی بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەوان وەکو مامۆستایانی گرێبەست مافی دایکایەتی و گواستنەوەیان نیە و موچەشیان نیە و رێگایان دوورە تەنها داوای بوون بە هەمیشەیی دەکەن و هیچی تر نا و تا ئێستاش تەنها بەڵێنیان پێداون.
خوپێشاندەران دەڵێن لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان دەست بە خوپێشاندانی فراوانتر دەکەن و رێگای بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیش دەگرنەبەر.