Accessibility links

لە هەولێر کۆنفرانسێک لە بارەی گوتاری ڕق و کینەو کاریگەری لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو


لە هەولێر کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەش بەناونیشانی گوتاری ڕق و کینەو کاریگەریەکانی لەسەر پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و ئاشتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو ، لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی چەندین توێژینەوە پێشکەشکران کە تیایدا باسيان لە شوێنەواری گوتاری رق و کینە لەسەر ئاشتی ناوەخۆیی و هەرێمایەتی کران , دکتۆر ئەحمەد سەیدە لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە بە دەنگی ئەمەریکای گووت ئەو توێژینەوانە لە بوارەکانی زمان و ئەدەب و دیراساتی ئاینی و یاسا و زانستە سیاسیەکان و بابەتە دەرونی و پەروەردەییەکان پێشکەشکران هەموو ئەو بابەتانەی کە پێشکەشکران لەم کۆنفرانسەدا بۆ نەهێشتنی رق و کینە و کاریگەریەکانی رق و کینە لەسەر کۆمەڵگا بوو.

ژیلوان سیروان مامۆستای زانکۆی زاخۆ توێژینەوەیەک لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشکرد لەبارەی زمانەوە بوو لەوبارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بەشێک لە توێژینەوەکەی لە سەر ناوی دەزگا حکومیەکان بوو ناوی هەندێک لە بەرێوەبەرایەتیەکان بە سێ زمان نوسراون بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، ئەو پێکەوەژیانەی کە لە کوردستان هەیە پێکەوەژیانێکی کەلتوری و زمانیە ئەو رق و کینە لەنێو کۆمەڵگای کوردیدا نیە لە رێگای زمانەوە لەیەکتر نزیک بوون دروست دەبێت لە نێو میلەتاندا و لە یەکتر تێدەگەن کەلتوری ئەو میلەتە دەزانن چونکە زمان هەڵگری ناسنامەی کەلتوری ئەو میلەتەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:32 0:00

XS
SM
MD
LG