Accessibility links

وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر کوژرانی 22 ژن لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، تەنیا 4 ژن گردبوونەوە


وەک ناڕەزایەتی لە بەرامبەر کوژرانی 22 ژن لە ھەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا و دوای کوژرانی ژنێک لە بەردەم دادگای ھەولێر بە دەستی ھاوسەرەکەی، گردبوونەوەیەک لە بەردەم پەرلەمانی کوردستانەوە ئەنجامدرا کە ژمارەی بەشداربووانی گردبوونەوەکە تەنیا 4 ژن بوون.

لە سەرەتای گردبوونەوەکە بەیاننامەیەک بێ ئامادەبوونی ھیچ لایەنێکی بەرپرسیار، ئاڕاستەی لیژنەی کاروباری ژنان لە پەرلەمانی کوردستان کرا.

لە بەیاننامەکە باس لە بە دیاردەبوونی کوشتنی ژنان کراو ئەوەش خرایە روو کە بکوژانی ژن بە سزای پێویست ناگەیەنرێن و لە بەندیخانەکان خزمەت دەکرێن.

رۆژگار موحسین ژنێکی بەشداربووی گردبوونەوەکەیە، رەخنەی ئەوە لە ژنانی سیاسی و رێکخراوەکانی ژنان دەگرێت، کە دیاردەی کوشتنی ژنانیان بە گرینگییەوە وەرنەگرتووە و لە کاتێکدا کە ئەو دوو رۆژە ھەواڵی بە ئەنجوومەنی خانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ژنانی رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی ژنان داوە بۆ ئەوەی لەم گردبوونەوەیە ئامادە بن، بەڵام تەنانەت یەک کەسیشیان بەشدار نەبوون.

راپۆرتی تایبەت بە گردبوونەوەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:12 0:00

XS
SM
MD
LG