ماوه‌یه‌که هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپـبارانی ناوچه سـنوریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها دێنه ناو خاکی عێراقه‌وه. پاساویشـیان بۆ ئه‌م کاره ڕاوه‌دونانی ئه‌ندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتانه (پـژاک).
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌حیا به‌رزنجی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یشـته ناوچه‌ی حاج ئۆمه‌ران و ڕاسـته‌وخۆ له کاتژمێری دووه‌می به‌رنامه‌کانی ڕادیۆکه‌ماندا ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه پـێشـکه‌ش کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه بریکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌بید عه‌لـلاوی بانگهێشـتی باڵیۆزی ئێرانی له به‌غدا کرد و ناڕه‌زایه‌تی حکومه‌تی عێراقی گه‌یانده حکومه‌تی ئێران و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی له باڵیۆزی ئێران وه‌رگرتووه که‌وا له ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوودا سـوپای ئێران له خاکی هه‌رێمی کوردسـتان بکشێته‌وه. گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.