ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی شاری سنه له پارێزگای کوردستانی ئێران ڕایده‌گه‌ینێت له سه‌ر 45 گه‌ره‌کی ئه‌م شاره که ناوی بێ مانا یان ناگونجاویان بووه، ناوی کوردی ڕه‌سه‌ن داده‌نرێت. ئه‌ندامی کومیته‌ی کولتوری ئه‌نجومه‌نی شاری سنه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که تا ئێسته ناوی نوێی 25 شه‌قام له لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت له پسپورانی بواری کولتور و زمان ناسی په‌سه‌ند کراون و ناوی 20 شه‌قامه‌که‌ی تریش پێشنیار کراوه و دوای په‌سه‌ند کردن داده‌نرێت.
کاکه هێمن سه‌یدی لێکوڵه‌ری رامیاری دانیشتوی بریتانیا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که هه‌ر هه‌نگاوێک که خزمه‌ت به ئه‌ده‌بیات و کولتوری کوردی بکات و هه‌روه‌ها ببێته هوی کرانه‌وه‌یه‌کی کولتوری/سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێگه‌ی رێزه، به‌ڵام ده‌بێت بزانین مه‌به‌ستیان چیه و ئایا ئه‌م درێژ کردنه‌وه‌ی حیلهتێکی سیاسیه یان ته‌نیا ههنگاوێکی کولتوریه؟