له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له شارى هه‌ولێر حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران داوا له خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات مانگگرتنى سه‌رتانسه‌رى رابگه‌يه‌نن و چاوەڕوانى ئه‌وه‌ن كه هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتى كوردستان وڵامی بانگەوازەکەیان بدەنەوە و مانگرتنی سەرتاسەری لەسەرجەم شارەکاندا دەستپێبکەن.
كۆمارى ئيسلامى ئێران زور كه‌سى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له سێداره داوه و زينداني هه‌تاهه‌تايي كراون له سه‌ر هه‌ڵويست وه‌رگرتن له‌باره‌ى به‌ده‌نگه‌وه هاتنى بانگه‌وازى حيزبى ديموكرات ، محه‌مه‌د سالح قادرى به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى رۆژهه‌لات ته‌نها له ماله‌كانيان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه و سه‌ر كار ئه‌وا به‌ده‌نگه‌وه هاتنى بانگه‌وازه‌كه‌ى ئه‌وانه .
ماوه‌يه‌كى زوره شه‌ڕێكى قورس له نێوان حيزبه كورديه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به تايبه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئێران درۆست بووه و تێدا به ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى و پێشمه‌رگه و پاسدار كوژراون.