Accessibility links

قادر وریا: تاوانباری سەرەکی لە تیرۆرکردنی قادر قادری کۆماری ئیسلامی ئێرانە


بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی قادر قادری فەرماندە لە هێزەکانی پـێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی بالیسانی سەر بە قەزای شەقڵاوە دۆزرایەوە. بەپـێی ڕاپـۆرتی پـۆلیس شوێنەواری 21 گولـلە لەسەر تەرمەکەی بووە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان لەم بارەیەوە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا پەنجەی تاوان بۆ ڕژێمی ئێران درێژدەکات، دەڵێت "به‌ لە‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردووە."

قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، جەخت دەکاتەوە ئەوان کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاوانباری سەرەکی لەم تیرۆرکردنە دەناسن. دەڵێت ئەمە یەکەم جار نیـیە کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان تاوانی لەو جۆرە ئەنجام بدات و تەنانەت ژمارەیەک لەو پـیلانانەی پـوچەڵکراونەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:58 0:00

XS
SM
MD
LG