Accessibility links

هەولێر گردبوونەوە دەكرێت بۆ ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی گیراوانی سیاسی كورد لە ئێران


لە هەولێر لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەیەكی زور لە هاوڵاتیان و چالاكانی مەدەنی و پێشمەرگەكان گردبوونەوە داوا دەكەن كومەلگای نیودەوڵەتی بە گشتی و نەتەوە یەكگرتووەكان، بە تایبەتی لەهەمبەر ئەو تاوانانەی كە كۆماری ئیسلامی دەیكات بەرامبەر بە كوردانی ڕۆژهەڵات هەڵویستی جدییان هەبێت و فشار بخەنە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لە سێدارەدان لە ئێران و جیهان ، رامین حوسێن پەناهی گیراوێكی سیاسیە ئێران بریاری داوە لە سێدارەی بدات لەم بارەیەوە ڕەفیق بەناوی بنەماڵەی رامین پەناهی وتەیەك پێشكەش دەكات.

ڕەفیق دەڵێت ئەوەی زیاتر ئەوانی نیگەران كردووە ئەوەیە كە شەوی ڕابردوو چالاكێكی سیاسی ئێرانی بە ناوی محەمەدی سەلاس لە سێدارەدرا ئەوە نیشانەی ئەوە یە كە كۆماری ئیسلامی سڵ ناكاتەوە لە ئەفكاری عمومی و هەموو ئەو هێرش و داخوازیانەی كە لە لایەن كۆمەڵگای ئێران و كوردستانەوە بو بۆ ئەوەی كە كوماری ئیسلامی پێش بەو ڕووداوانە بگیرێت ، هەروەها دەشلێت هەمیشە ئەوەیان دووپاتكردووتەوە كە ڕامین نە یەكەمین لاوی كوردستانی ڕۆژهەڵاتە و نە دوواهەمینیش دەبێت.

ئومێد دیوانی ئازەر پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە لە بارەی چوونیان بۆ پێش یۆ ئێن لە هەولێر بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت ئەو كومەڵە لاوەی كە لە ڕۆژهەڵات ئیعدام دەكرێن بێ تاوانن ، ئەوان دەیانەوێ بە كردار بیسەلمێنن كە پێش بە ئیعدامكردنی ڕامین حوسێن پەناهی بگیرێت و دەشلێن ئەوانەی هاتوونەتە پێش یۆئێن كۆمەلێك لە گەنجان و تیكۆشەرانی ڕۆژهەڵاتن كە ناتوانن لە نێو وڵاتی خویاندا بە ئازادانە بیڕۆڕای خویان دەرببڕن ، لێرە گردبوونەتەوە و داواكاریان ئەوەیە كە ئیدی بەسە و تێدەكۆشن.

رامین حوسێن پەناهی گیراوێكی سیاسی كوردیە و كۆماری ئیسلامی بریاری داوە لە سێدارەی بدات.

ئامادەبووانی گردبوونەوە دەڵێن ئامادەكاری تەواو كراوە هەر ڕۆژ و دەقە و كاتژمێرێك بریارەكە جێبەجێ بكرێت ئەوا چاڵاكی سیاسی ڕامین پەناهی لە سێدارە دەدرێت ، لە نێو ئەم گردبوونەوەیەدا ژمارەیەكی زور لە ژنان بەشداریان كردبوو و بەشێكیان بۆ دەنگی ئەمەریكا دەڵێن بە ئەركێكی ئەخلاقی دەزانن كەوا ئێران دەست هەڵگرێت لە پەتی سێدارە لە گەردنی گەنجان بە بیانوی جیاواز و هیوادارن نەتەوە یەكگرتووەكان فشار بخاتە سەر ئێران بۆ دەست هەڵگرتن لە سەر ئەو بابەتانە كە بەردەوام بەڕێوە دەچێت، بەرنامە و پەیرەو و پرۆگرامی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتووەكان كە هەمیشە گرنگی بە مافەكانی مرۆڤ دەدەن ئەمەش یەكێكە لەو خاڵانە كە ئەوان بتوانن فشار بخەنە سەر وڵاتی ئێران بۆ ئەو مەبەستە، بۆیە ئەو گردبوونەوەیان كردووە بۆ ئەوەی ڕامین پەناهی ئازاد بكرێت و هەروەها دەشڵێن ڕژێمی كۆماری ئیسلامی هەمیشە ژنانی مەدەنی و سیاسی بە توندی سەركوت دەكات و ئەمەش جێگای ناڕەزاییە .

شایەنی باسە ئامادەبووانی گردبوونەوەكە دەڵێن لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان گردبوونەتەوە بۆ ئەوەی فشاری توند بگیرێتە بەر بۆ راگرتنی بریاری لە سێدارەدانی سەرجەم گیراوانی سیاسی كورد لە ئێران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:31 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG