کۆبوونەوەکانی شاندی عێراقی لە ئەمەریکا بەردەوامیان هەیە بەپێی زانیاریەکان بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن لە بوارەکانی سیاسی و سەربازی و ئابوری و وزە.
کارۆخ خۆشناو سەرۆکی ئینستیتۆی ئەمەریکی کوردی بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند: ئەمەریکا دەیەوێ چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ مانەوەی هێزەکانی خۆی لە عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی باس بکات کە خاڵێکی گرنگ و جدیە و دواتر پرسی وزە و ئابوری و کۆمەڵی پرسی تر کە لە نۆ مەلەف پێکهاتوون لەناو ئەجێندای مستەفا کازمی و دۆناڵد ترامپ باس دەکرێن، گفتوگۆکان لە بواری وزەو سەربازی و سیاسی و هەروەها لەبواری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە ئەمەریکا بەشێوەکی مادی هاوکار دەبێت و دە ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە و لە ڕووی مەعنەویش چاودێرێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە بەپاک و بێگەردی بەڕێوەبچێت نەک وەک پرۆسەکانی تری هەڵبژاردن کە خراپترین هەڵبژاردن بەڕێوەچوو بە تەزویرێکی زۆر و کڕین و فرۆشتن بە کورسی ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەکان کراوە، زۆر گرنگە بەلای ئەمەریکا کە حەشدی شەعبی لەچوارچێوەی سوپای عێراقدا رێکبخرێت و بتوانرێت دەستی ئێران لە عێراقدا بە تەواوەتی ببڕێت وعێراق ببێتە وڵاتێکی خاوەن سەروەری و بوژانەوەی عێراق بە تایبەت لە ڕووی ئابوری و هەورەها تەندروستی کە ئێستا دەناڵێنێت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمانە خاڵی سەرەکی دەبن لە ئەجێندای شاندی عێراقی بۆ دانوستان لەگەڵ شاندی ئەمەریکا
محەمەد سەعید شەهی چاودێری سیاسی بۆ دەنگی ئەمەریكا گوتی" پێگەی ئـابوری عێراق گرنگە و خاوەن وڵاتێکی نەوتییە و لەسەر خەلیجە و سنوریە لەگەڵ تورکیا، عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە گرنکە و ئەمەریکاش دەیەوێ سەقامگیری لەناوچەکەدا هەبێت چونکە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا ئەوانەی كە خاوەن نەوتن سەقامگیریان دەوێت، ئەمەریکا دەیەوێت هیچ رکابەرێکی نەبێت لەناوچەکە و لەژێر دەسەڵاتی ئەمەریکا بمێنێت و کەس رکابەرایەتی نەکات و دەسەڵاتی رووسیا و چین و ئێران لەو ناوچەیەدا بڵاونەبێتەوە و هەروەها بەرنامەی هەیە بۆ پاراستنی ئیسرائیل.
چەندین نوینەری كورد لەناو شاندی حكومەتی عێراقدا لە سەردانەكەیان بۆ ئەمەریكا و كۆبوونەوە لەگەڵ شاندە ئەمەریكیەكان،
سەبارەت بە گرنگی بەشداری نوێنەرانی كورد لەو كۆبوونەوانەدا بۆ هەرێمی كوردستان
کارۆخ خۆشناو لەوبارەیەوە دەڵێت" هەرێمی کوردستان هەرێمێکی فیدڕاڵی و دەستوریە لە چوارچێوەی عێراقدا واتا هەر رێککەوتنێک کەدەکرێت لەچوارچێوەی دیالۆگی سیاسی پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، ئەمەریکا پێشتریش تەئکیدی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان پێویستە هەرێمێکی سەقامگیر و گەشەسەندووبێت لەچوارچێوەی عێراقدا و بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لەسەردانی کازمی زۆر گرنگە، بەشێوەیەکی فەرمی لەم گەڕەی دانوستانەدا کە بۆ پێداچونەوە بە رێککەوتنامەی ستراتیژییە هەرێمی کوردستان بەشدارە جیاواز لە 2008 کە ئەو کاتە هەرێمی کوردستان کورسییەکی تایبەتی نەبوو ئێستا لەبەرێوەچوونی ئەم دانوستانانەدا هەرێمی کوردستان کورسییەکی تایبەتی هەیە دیارە ئەمە لەلایەن ئەمەریکا گرنگی پێدراوە".